هەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات شەهید بووە، تۆڵەکردنەوەی هەموو شەهیدانی دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد کە لە دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات شەهید بووە، تێیدا هاتووە:

«هەڤاڵمان محەمەد (تەیسیر ساڵەح سەرحەد) لەلایەن شانەی چەکدارانی داعشەوە لەسەر ئەرکەکەی شەهیدکرا، لە شارۆچکەی «بەسیرە» لە گوندەواری دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات.

هەڤاڵە شەهیدەکەمان ساڵی ٢٠١٧ هاتە ڕیزی هێزەکانمانەوە، پاش ڕزگارکردنی ڕەقە و ڕاگەیاندنی هەڵمەتی تۆفانی جەزیرە بۆ ڕزگارکردنی گوندەواری دەیرەزۆر لەدەستی چەکدارە تیرۆریستەکان، لەم هەڵمەتەدا بە هەموو هێزییەوە بەشداری کرد و لە شەڕەکاندا بەرخۆدانێکی مەزنی پیشاندا، ئەزموونێکی زۆر وەرگرت تا بوو بە فەرماندە لە ڕیزی هێزەکانمان، چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی بە سەرکەوتووانە بەڕێوەبرد.

 سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی شەهیدان دەکەین. لەهەمانکاتدا، زیاتر سور دەبین لەسەر ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و تۆڵەکردنەوەی هەموو شەهیدەکانمان لە چەتە تیرۆریستەکان، لەگەڵ وشککردنی سەرچاوەکانی تیرۆر و تێکدانی ژینگەی گەشەسەندنی، تاوەکو ئارامی و ئاسایش ڕووبکاتە ناوچەکەمان.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: محەمەد

ناو و پاشناو: تەیسیر ساڵەح سەرحەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: دەیرەزۆر/١٩٨٤

ناوی دایک- باوک: خەلفە- ساڵەح

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٣/ شارۆچکەی بەسیرە_گوندەواری دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات».

ف.ق