هەسەدە زانیاریی نوێ بڵاودەکاتەوە

بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ڕایگەیاند، زانیاریی نوێ دەربارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاودەکەنەوە، دووپاتی کردەوە لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی فەرماندەی گشتیی هێزەکەیان، بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانیان دەربارەی هێرشەکەی تورکیا سنووردار کردووە.

ئەمڕۆ، لە نوێکردنەوەیەکدا بەناوی بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)، فەرهاد شامی لە پێگەی فەرمیی خۆی ڕایگەیاند:

«لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیمان پەیوەست بە پاراستنی سەلامەتیی فەرماندەی هێزەکانمان، ناوەندی ڕاگەیاندمان بەئەنقەست بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانی سنووردار کردووە، سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەوکاتەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانمان مەزڵوم عەبدی لەوێ ئامادە بووە، تا گەیشتنی بە سەلامەتی بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووری بەبێ هیچ زیانێک، دواتر وردەکاریی هێرشەکە بڵاودەکەینەوە».