هەشت خێزانی تر گەشتنە تەل بەراک

مەجلیسی شاری تەل بەراک پێشوازییان لە خێزانی تر کرد کە لە کانتۆنی عەفرین و شەهبا و حەلەبەوە ئاوارەبوون. مەجلیسەکە پێداویستیی سەرەکییەکانی بۆ ئاوارەکان پەیدا کرد.

لەبەر هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین و شەهبا هەندێک ئاوارەی تر گەشتنە شاری تەل بەراک.
مەجلیسی تەل بەراک پێشوازی لە ٨ خێزان کرد کە دووچاری کۆچبەری کراون. خێزانەکان لە ناوەندی چاند و هونەری شارەکە بەشێوەیەکی کاتی جێگیرکران.
دانیشتوانی شارەکە پێداویستیە سەرەکییەکانی ئاوارەکانیان دابین کرد، بەتایبەت خواردن و سۆبا و جل و بەرگ.
دانیشتوانی تەل بەراک لە هاوکاریکردن بەردەوامن. ئەم هاوکارییانە بەسەر ئاوارەکانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا و حەلەب دابەش دەکرێت.