حەسەن: پشتگیری دەوڵەتی تورک بۆ داعش بەردەوامە

عەلی حەسەن وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، " داعش سەرچاو و پشتگیری تەواوی خۆی لە دەوڵەتی تورک وەردەگرێت و وتی، " دەوڵەتی تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکان داعش پەروەردە و ڕێکدەخاتەوە و بۆ ناوچەکە دەنێرێت."

عەلی حەسەن وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، لەدژی هەڕەشە و هێرشەکانی داعش، پاراستنی گەل و هەرێمەکە بەردەوامە.

عەلی حەسەن وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەم شێوەیە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بەردەوامەی بە قسەکانیدا.

عەلی حەسەن باسی ئەوەشی کرد کە دوای سەرکەوتنی باغۆز لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩دا، سەردەمێکی نوێی تێکۆشان دەستیپێکرد و وتی، " داعش بە هێرشەکانی بۆ سەر ناوەندی سەربازی و مەدەنیەکان لە هەرێمەکە هەوڵ دەدات سەرلەنەوێ خۆی ڕێکبخاتەوە. ئۆپەڕاسیۆنەکانی ئێمەش لەدژی شانە شاراوەکانی داعش بەردەوامە، کە هێرشەکان لەلایەن ئەو شانانەوە ئەنجام دەدرێن."

حەسەن رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرشەکانی داعشی زیاد کردووە و وتی، " لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە، داعشیش لە قامشلۆ، منبج، رەقا دەستی بە هێرشی بۆمبەیی کردووە. داعش لە رێگەی ئەو هێرشانە دەیەوێت سەرلەنوێ تیرۆر بەڕێوە ببات و هەرێمەکە کۆنتڕۆڵ بکاتەوە. داعش سەرچاوە و پشتگیری تەواوی خۆی لە دەوڵەتی تورک وەردەگرێت. دەوڵەتی تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەتەکانی داعش پەروەردە و ڕێکدەخاتەوە و ڕەوانەیان دەکات.

عەلی حەسەن وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا وتیشی، " بۆ ئەوەی بە تەواوی تیرۆری داعش لەناوببەین، خەباتمان بەردەوامە. ئێمە وەک هێزەکانی ئاسایشێ ناوخۆ، لەدژی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر گەلەکەمان دەوەستینەوە و هەرێمەکەمان دەپارێزین."

ف.ق