هەوڵێکی دزەکردنەناو منبج پوچەڵکرایەوە
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە هەوڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ دزەکردنە ناو گوندی تل ئەسوەد پوچەڵکردووەتەوە.
ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە هەوڵێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان بۆ دزەکردنە ناو گوندی تل ئەسوەد پوچەڵکردووەتەوە.
ناوەندی راگەیاندن وچاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی منبج رایگەیاند، کە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی گروپێکی سەربە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چوونە گوندی تل ئەسوەدی باشوری کانتۆنی منبج.
راگەیەندرا کە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج رووبەڕاین بوونەوە و شەر روویداوە، پەلامارەکە تێکشکێندراوە و چەتەکان هەڵاتوون.