هونەرمەند محەمەد شێخۆ لەسەر گۆڕەکە بەبیرهێنراوە
هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ لە ساڵیادی کۆچی دواییدا لەسەر گۆڕەکەی لە قامشلۆ بەبیرهێنرایەوە.
هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ لە ساڵیادی کۆچی دواییدا لەسەر گۆڕەکەی لە قامشلۆ بەبیرهێنرایەوە.
بەبۆنەی ٣٤مین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەدن محەمەد شێخۆدا، دانیشتوانی قامشلۆ، هونەرمەندان و ئەندامانی دەزگاکان سەردانی گۆڕی محەمەد شێخۆیان کرد لە گۆڕستانی هلێلی قامشلۆ. هونەرمەدن سەفقان ئۆرکێش لەوێ قسەی کرد و رایگەیاند کە محەمەد شێخۆ بە رەنج، ئاواز و دەنگی بووەتە نمونەیەکی جیهانی بۆ گەلی کورد.
'هێزی بە کەلتوری کوردی بەخشی'
جەمیل مەشکینی ئەندامی کۆمیتەی هونەری ئەنجومەنی گەلی قامشلۆش قسەی کرد و باسی ئەوەی کرد کە محەمەد شێخۆ بۆ گەلی کورد کەلتورێکی دروست کرد و ئێستاش گەنجانی کورد دەیپارێزن و وتی، " بە هەڵوێست و ئەخلاقی هێزی بە کەلتوری کوردیدا. ئەمڕۆ ناوەندەکانمان بە ناوەکانیەوە کراون، منداڵەکانیشمان گۆرانی ئەو دەڵێنەوە."
لە کۆتاییدا گوڵ لەسەر گۆڕی محەمەد شێخۆ دانرا و گۆرانی بۆ وترا.
هونەرمەند محەمەد شێخۆ لە ٩ی ئازاری ١٩٨٩ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدابوو.
ف.ق