هێزە سەربازییەکان ئاو لە حەسەکە دابەش دەکەن
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی خواردنەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و یەپەژە، ٤٠ تانکەر ئاوی خواردن لە حەسەکە دابەش دەکەن.
بەهۆی گرتنەوەی ئاوی خواردنەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و یەپەژە، ٤٠ تانکەر ئاوی خواردن لە حەسەکە دابەش دەکەن.
بەهۆی سەرهەڵدانی کێشەی ئاوی خواردنەوە لە شاری حەسەکە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، ٤٠ تانکەر ئاوی خواردنیان خستە خزمەتی خەڵکی شارەکە. بەم تانکەرانە ٢ هەزار مەتر سێ جا ئاویان گواستەوە.
"ئەرکی سەرەکیمان خزمەتکردنی گەلە"
بەڕێوەبەری سەربازی دابەشکردنی ئاو، عەگید دەرباسی، لەم بارەیەوە گوتی: "هێزە سەربازییەکانمان چارەسەری کێشەی ئاوی دانیشتووانی حەسەکەیان گرتە ئەستۆ. ئێمە بۆ هەر خزمەتێکی دانیشتووانی شارەکە ئامادەین. ئێمە ڕۆڵەی ئەم هەرێمەین و خزمەتکردنی گەلی هەرێمەکە ئەرکی ئێمەیە".
عەگید دەرباسی ڕایگەیاند، کاری دابەشکردنی ئاو بە هاوکاری کۆمەڵە و مەجلیسی گەڕەکەکان بەڕێوە دەچێت و گوتی: "هێزەکانمان هەمیشە لە گفتوگۆدان بۆ هاوکاری خەڵکی هەرێمەکە و سوککردنی باری سەر شانیان".
لە شاری حەسەکە و دەوروبەری، بەهۆی گرتنەوەی ئاوی وێستگەی ئاوی عەلوک لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، کێشەی ئاوی خواردنەوەی سەریهەڵداوە. لەپێناو پشتگیریکردنی خەڵکی شارەکە، تا ئێستە لە قامیشلۆ و دەیرەزۆر چەندین دەسپێشخەریی کراون.