هێز و لایەنە سیاسییەکان هێرشەکەی تورکیا شەرمەزاردەکەن

ئەمڕۆ ٣٢ پارت و هێزی سیاسیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریە سەرکۆنەی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیایان کرد، دووپاتیان کردەوە، ئەم دەستدرێژییە دەچێتە چواچێوەی دەستدرێژیی و سنووربەزێنییە بەردەوامەکانی تورکیاوە بۆ لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

لە ڕاگەیاندراوەکدا هاتووە: «لە ٧ نیسان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕووبەڕووی هێرشێکی ناڕەوا بووییەوە لەڕێی درۆنەکانی تورکیاوە بەبێ کەوتنەوەی هیچ زیانێکی گیانی.

ئەم دەستدرێژییە پاش چەند ڕۆژێک دێت لە بڕیارەکەی تورکیا بۆ داخستنی بواری ئاسمانی خۆی لەبەردەم ئەو فڕۆکانەی بەرەو فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشت دەکەن، ئەمەش دەریدەخات ئەم هێرشە بەشێک بووە لە ئامانجەکانی تورکیا لە بڕیاری داخستنەکە.

ئەم هێرشە بەشێکە لە دەستدرێژیی و سنووربەزێنییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر خاک و سەروەریی هەرێمی کوردستانی عێراق، لەپێناو تێکدانی ئارامی و ئاسایش و نانەوەی پشێویی و ئاژاوە و دووبەرەکی لەنێوان هێزە کوردستانییەکان.

ئێمە لە پارت و هێزە سیاسییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەتوندی ئەم هێرشەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین، بە دەستدرێژییەکی مەترسیدار لێی دەڕوانین بەرامبەر سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هاوڵاتییان، ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستێکی عێراقییانەی تۆکمە و یەکگرتووە.

داوا لە تەواوی هێزە سیاسییە کوردی و کوردستانییە جیاوازەکان دەکەین، هەڵوێست و ڕیزەکانیان یەکبخەن بەرامبەر دەستدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق و ڕۆژئاوا، ئامانجی سەرەکی تورکیا لێدانە لە دۆزی ڕەوای کورد و بزووتنەوە ڕزگاریخوازییەکەی.

ئێمە هاوپشتیی خۆمان بۆ برایانمان لە سلێمانی و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕادەگەیەنین، جەخت دەکەینەوە کە هەموومان لە یەک سەنگەرداین، دوژمن و چارەنووس و پرسێکی هاوبەش کۆمان دەکاتەوە».

١ – پارتی یەکێتیی دیموکراتی.

٢ – پارتی سەوزی دیموکراتی.

٣ – پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردستان.

٤ – پارتی لیبراڵی کوردستانی.

٥ – پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی.

٦ - پارتی دیموکراتی کردستانی – سوريا.

٧ - پارتی دیموکراتی کوردی سووری.

٨ - پارتی چەپی کوردی لە سووریا.

٩ – پارتی  چەپی دیموکراتی کوردی لە سووريا.

١٠ – پارتی سووریای ئایندە.

١١ - پارتی گۆڕانی دیموکراتی کوردستانی.

١٢ – پارتی نوێکردنەوەی کوردستانی.

١٣- یەکێتیی کرێکارانی کوردستانی.

١٤ - الهيئة الوطنية العربية.

١٥ - حزب الحداثة والديمقراطية لسوريا..

١٦ - پارتی کۆدەنگی دیموکراتی کوردی سووری.

١٧ - حركة الإصلاح- سوريا.

١٨ - الحزب الآشوري الديمقراطي.

 ١٩- پارتی برایەتی کوردستانی.

٢٠- پارتی ڕۆژی دیموکراتی کوردی لە سوريا.

٢١- تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی.

٢٢ - کۆنگرەی ستار.

٢٣ - پارتی پارێزگاران.

٢٤ - پارتی خەباتی دیموکراتی.

٢٥ - ڕەوتی ئایندەی کوردستانی.

٢٦ - پارتی دیموکراتی کوردستانی- ڕۆژئاوای كوردستان.

٢٧- هيئة التنسيق الوطنية - حركة التغيير الديمقراطي.

٢٨- حزب الاتحاد السرياني.

٢٩- پارتی کۆبوونەوەی نەتەوەیی کوردستانی.

٣٠- پارتی دیموکراتی کوردی لە سووريا (پارتی).

٣١- پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردی لە سووريا ( یەکێتی).

٣٢- ڕەوتی چەپی شۆڕشگێڕ لە سووريا.