هەزاران کەس لە هەرێمی جەزیرە دژی هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد ڕژانە گۆڕەپانەکان

هەزاران کەس لە پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی جەزیرە، دژی هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شار و شارۆچکەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان.

لە چوارچێوەی کاردانەوەکان دژی سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، هەزاران کەس لە پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی جەزیرە خۆپیشاندانی بەرفراوانیان ئەنجامدا، بە درووشمی بەرز ناڕەزایەتییان دژی هەڕەشەکان دەربڕی، دووپاتیان کردەوە تێکۆشانی زیاتر دەکەن لەپێناو ئازادی جەستەیی.

قامیشلۆ

سەدان کەس لە پێکهاتەکانی شاری قامیشلۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکە لە چوارڕیانی سۆنی لە ڕۆژهەڵاتی شارەکە دەستیپێکرد و بە گەڕەکەکاندا گەڕان، تێیدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕێبەر" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بە دەنگی بەرز گوترایەوە، وەک بەڵگەیەک بۆ گرێدراوییان بە ڕێبەرەکەیانەوە، هەروەها وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە.

کاتی گەیشتن بە چوارڕیانی شەهید ڕوبار قامیشلۆ، خۆپیشاندانە گۆڕا بۆ گردبوونەوەی جەماوەری. پاشان هاوسەرۆکی پەیەدە لە هەرێمی جەزیرە، موستەفا ئەحمەد گوتی: "بژی بەرخۆدانی ڕێبەر ئۆجالان و بەرخۆدانی گەلانی ئازادیخواز". هەروەها سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد.

مستەفا لە قسەکانیدا، ئاماژەی کرد بە زیادبوونی سیاسەتی قڕکردن و شەڕی تایبەت دژی گەلان لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا و گوتی: "نامەی هەڕەشەئامێز بۆ ڕێبەر، واتە بەردەوامی پیلانگێڕی دژی گەلانی بەرخۆدەر".

هەروەها گوتی: "دەیانەوێت لە کەسێتی ڕێبەردا ئیرادەی گەلان بشکێنن، چونکە ڕێبەر نوێنەری مرۆڤایەتی و دیموکراسیە".

هەروەها تیشکی خستەسەر تەڤگەرە شۆڕشگێڕییەکان لەسەر ڕێگەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەرەڕای هەموو سیاسەتە قێزەونەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلانی ئازاد.

ئەحمەد گوتی: "پرۆژەی ڕێبەر تاکە ڕزگارییە بۆ گەلانی هەرێمەکە، بۆیە دەبینین پێکهاتەکان لە کورد و عەرەب و جەرکەس و سریان و تورکمان لە گۆڕەپانی تێکۆشان یەکدەگرن، هاواردەکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و چەسپاندنی پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک".

مستەفا ڕەخنەی لە هەڵوێستی کۆمیتەی بەگژاچوونەوەی ئەشکەنجە (CPT) گرت و داوای کرد ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لەکۆتاییدا گوتی: "لێرەوە، لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان و بەرخۆدانەوە، بەناوی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دووپاتی دەکەینەو،ە بێ سەرۆک ژیان نابێ، بە گیانی بەرخۆدانی ڕێبەر لە ئیمراڵی تێکۆشان مەزنتر دەکەین و لە گۆڕەپانەکان دەمێنینەوە تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی".

حەسەکە

ئەم بەیانییە، هەزاران کەس لە پێکهاتە جیاوازەکانی حەسەکە، خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست دژی نامە هەڕەشەئامێزەکان بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم چوارڕیانی ئەتفایە لە گەڕەکی تەل حەجەر دەستیپێکرد، بەرەو چوارڕیانی کەنیسەی ئاشوری. خۆپیشاندەران وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەکان بە دروشمی "ئازادی ڕێبەر دووپاتکردنەوەی دیموکراسی و سەقامگیری هەرێمییە" بەرزکردەوە، لەگەڵ گوتنەوەی درووشم و هوتافەکان بۆ ئازادی جەستەیی و شەرمەزارکردنی کارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک.

پاش گەیشتن بە چوارڕیانی کەنیسەی ئاشوری، خۆپیشاندانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایی، پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، جێگری هاوسەرۆکی مەجلیسی کانتۆنی حەسەکە، فاروق تۆزۆ، ئاماژەی کرد بە هەوڵی هێزە نەیارەکان بەتایبەت داگیرکەری تورک، بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلانی ڕەسەنی هەرێمەکە لەڕێگەی تاوان و سیاسەتی قڕکردنەوە.

ئاماژەی بەوە کرد، "ئامانجی دەوڵەتە پیلانگێڕەکان لەناوبردنی تەڤگەرە ئازادیخواز و دیموکراتیکەکانە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێبەر ئۆجالان وەک کۆتایی سیاسی و هەڕەشەیەک لەسەر چارەنووسی خۆی دەبینێت".

لای خۆیەوە زۆزان گوڵ، بەناوی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکەوە، ئاماژەی بەوە کرد، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێنێت، تاوەکو دەنگی ئازادی و دیموکراسی کپ بکات و تەڤگەری ئازادی کوردستان لەناوببات.

هەروەها گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێگەنادات بنەماڵە و پارێزەران سەردانی ڕێبەر ئۆجالان بکەن، چونکە ترسیان لە فەلسەفەکەیەتی".   

زۆزان ڕەخنەی لە (CPT) گرت و گوتی: "بەڕاستی (CPT) دوور لە ئامانج و پرەنسیپەکانی مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکات".

لەکۆتاییدا گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڕەشەی ژەهرخوارکردن لە ڕێبەر ئۆجالان دەکات. ئەگەر ژیانی ڕێبەرمان بکەوێتە مەترسییەوە، ژیانی جیهان دەکەینە دۆزەخ؛ چونکە بێ سەرۆک ژیان نابێ، دەبینە ئەڵقەیەکی ئاگر لەدەوری ڕێبەرمان، سەرهەڵدان دەکەین و دەستەوەستان نابین".

چالاکییەکە بە درووشمی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی کارەکانی داگیرکەری تورک کۆتایی هات.

دێرک

لە شاری دێرک سەدان هاوڵاتی و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی ئازادی دەستیپێکرد و بەشداربووان وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە لەگەڵ لافیتەی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلانە"، پاشان بە شەقامە سەرەکییەکانی شارەکە سوڕانەوە.

پاش گەیشتنی خۆپیشاندەران بە بازاڕی ناوەندی لە دێرک، ئەندامی پەیەدە، حوسێن عەلی، ئاماژەی کرد بە بەتینکردنەوەی تێکۆشان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "با دوژمنی گەلان بزانن، فەلسەفەی ڕێبەر پرەنسیپی سەرەکی پێکهاتەکانی هەرێمەکەیە، تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی خەبات دەکەین".

لای خۆیەوە، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە دێرک، شادیە یوسف گوتی: "دەرچوونمان بۆ گۆڕەپانەکان گوزراشتە لە یەکڕیزی نیشتیمانی بەرامبەر فشار و گۆشەگیری و هەڕەشەی سەر ڕێبەر لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە".

پاشان ڕەخنەی لە بێدەنگی نێودەوڵەتی گرت و گوتی: "ڕژێمی تورک بەردەوامە لە کارە نامرۆییەکان، بەبێ هیچ بەربەستێک و بە بێدەنگی نێودەوڵەتی. بەڵام ئەمە خۆڕاگر و پتەوترمان دەکات لە تێکۆشان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر".

تەل بەراک

بەهەمانشێوە، مەجلیسی شارۆچکەی تەل بەراک خۆپیشاندانێکی ڕێکخست لەبەردەم فڕنی میکانیکی لە باشوری شارەکە، بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەی 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلانە" و "ئازادی و دادپەروەری بۆ ڕێبەر ئۆجالان".

پاش گەیشتن بە ناوەندی شارۆچکەکە، خۆپیشاندەران خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، پاشان ئەندامی مەجلیسی شارۆچکەکە، یەمامە مەحمود، بێدەنگی نێودەوڵەتی بەرامبەر گۆشەگیری و ئەشکەنجەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد، بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ بەتینکردنەوەی تێکۆشان تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی.

هەروەها محەمەد زێدان، ئەندامی کۆمیتەی خوێندنگاکانی تەل بەراک، ئاماژەی کرد بە خۆڕاگری گەلان بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی ئیرادە و ڕێبەرەکەیان دەکاتە ئامانج. دووپاتی کردەوە: "بە قەڵەمەکانمان بەرامبەر لولەی تفەنگەکان و سیاسەتی شەڕی تایبەت دەوەستین کە دژی هەرێم و ڕێبەرەکەمانە".

تەل تەمر

لە شارۆچکەی تەل تەمری حەسەکە، ئەم بەیانییە، خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو دژی ئەو نامە هەڕەشە ئامێزانەی بەبێ ناو و ناونیشان نێردراون بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد و لە گەڕەکی شەهید سیدار لە ناوەندی شارەکە وەستا، لەوێدا هاوسەرۆکی مەجلیسی تەل تەمر، محەمەد سەعید؛ هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ستار، ئەیهان یوسف وتەیەکیان پێشکەش کرد، ناردنی نامە هەڕەشەئامێزەکانیان شەرمەزار کرد.

دەرباسیە

هەر لەم چوارچێوەیەدا، سەدان کەس لە شارۆچکەی دەرباسیەی سەر بە حەسەکە، خۆپیشاندانی بەرفراوانیان کرد دژی هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم مزگەوتی حاجی سوڵتان دەستیپێکرد بەرەو شەقامی بازاڕی ناوەندی، بە درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ".

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، هاوسەرۆکی پەیەدە لە دەرباسیە، محەمەد خەڵەف، گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانی داگیرکەر بۆ ئازادی گەلان بەرخۆدان دەکات، دەوڵەتی داگیرکەر بە هەموو ڕێگەیەک هەوڵی سڕینەوەی گەلان دەدات لەڕێگەی ڕێبەرەوە".

هەروەها گوتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک نامەی هەڕەشەی کوشتن بۆ ڕێبەر دەنێرێت، ئێمە دەستی ئەوانە دەبڕینەوە دەست بۆ تەندروستی ڕێبەر ببەن، بە هیچ نرخێک دەستبەرداری ڕێبەر نابین".

لای خۆیەوە، ئەندامی کۆنگرەی ستار، هۆژین هەرێز، گۆشەگیری و ناردنی نامەی هەڕەشەئامێزی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد.

دووپاتی کردەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی گەلانی ئازادە، گوتی: "دێینە گۆڕەپانەکان و تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی دژی فاشیزمی تورک تێدەکۆشین".

خۆپیشاندانەکە بە درووشمی ستایشی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.

گەرکی لەگی

مەجلیسی شارۆچکەی گەرکی لەگی هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد، لەڕێگەی خوێندنەوەی دوو ڕاگەیاندراو بە زمانی کوردی لەلایەن هاوسەرۆکی ئیدارەی خوێندنگاکان، لەمعە حوسێن، هەروەها بە زمانی عەرەبی لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی تەندروستی لە مەجلیس، عەبدولڕەزاق شەحادە سالم.

بە ئامادەبوونی ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەری پارت و هێزە سەربازییەکان، ڕاگەیاندراوەکان لە گۆڕەپانی شەهید خەبات خوێنرانەوە.

سەرەتا ئاماژە کرا بە هەوڵی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ قڕکردنی کورد لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەڵێن: "پێداگری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ گۆشەگیری و ناردنی هەڕەشەی ئەگەری ژەهراویکردنی ڕێبەر ئۆجالان، درێژەپێدەری سیاسەتی قڕکردنی کوردە بەشێوەیەکی سیستەماتیک و پلان بۆ داڕێژراو لەبەرچاوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت (CPT)".

دووپاتی دەکەنەوە، دەوڵەتی داگیرکەر دەیەوێت بەرخۆدان و خۆڕاگری ڕێبەر بشکێنێت، هەروەها هەڕەشەکان "بە دوور لە ئەخلاق و بەها نێودەوڵەتییەکان دەژمێردرێن".

لەکۆتاییدا، داوا لە پێکهاتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەن لەدەوری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە و تێکۆشان زیاتر بکەن لەپێناو ئازادی جەستەیی.

شەدادی

گەلی هەرێمەکانی باشوری حەسەکە (هۆل و دەشیشە و مەرگەدە و شەدادی) خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نامە هەڕەشەئامێزەکان.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم مەجلیسی شەدادی دەستیپێکرد بەرەو شەقامی گشتی، تێیدا دەیان هاوڵاتی و ئەندامی دامەزراوە مەدەنییەکان و کۆمیتەی پەروەردە و بنەماڵەی شەهیدان بەشداربوون.

پاش گەیشتنیان بە شەقامی گشتی خۆپیشاندان گۆڕا بۆ گردبوونەوەی ناڕەزایەتی، تێیدا ئەمیرە سەعد، بەناوی کۆنگرەی ستارەوە گوتی: "لە زووەوە سەرمایەداری جیهانی دەیەوێت ئیرادەی گەلانی ئازاد جڵەو بکات، بەڵام گەلانی ئازادی ئیرادەیان پتەوە و دوژمن نایشکێنێت".

پاشان ئەندامی پەیەدە، فازڵ ئەحمەد گوتی: "کاتی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان و کردنەوەی دەرگای ئیمراڵییە، دەبێت جیهان گوێی لە دەنگمان بێت، ئەمڕۆ هەموو گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا توڕەن و دەڵێن نا بۆ گۆشەگیری".

خۆپیشاندانەکە بە درووشمی شەرمەرزارکردنی گۆشەگیری و "نا بۆ داگیرکەری تورک" کۆتایی هات.

تەل حەمیس

لەم چوارچێوەیەدا، پەیەدە لە تەل حەمیس ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە بە ئامادەبوونی دەیان ئەندامی دامەزراوە مەدەنییەکان و مەجلیسەکان و ئەندامانی پەیەدە، لەبەردەم ناوەندی چاندی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەکە.

ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی پەیەدە لە تەل حەمیس، غالب سەعدون خوێنرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکە نامە هەڕەشەئامێزەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد و دەڵێت: "نامەکان و گۆشەگیر سەر ڕێبەر ئۆجالان، ئاماژەی هەبوونی مەترسییە لەسەر ژیانی ڕێبەر، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پەیماننامەی شومی لۆزان".

دووپاتکرایەوە: "فشارەکانی سەر ڕێبەر گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەنە ئامانج کە لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر دەڕۆن".

لەکۆتاییدا بانگەواز کرا: "پێویستە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەڵوێست وەربگرن دژی سیاسەتی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بەرامبەر ڕێبەر".