هەزاران کەس لە شەهبا بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

لە شەهبا دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی، ڕێپێوان کرا. هەزاران کەس لە ڕێپێوانەکە کۆبوونەوە و گوتیان: "ئێمە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

چالاکییەکان دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڕەشەکانی سەری، زیاتر دەبن. لەم چوارچێوەیەدا، بە پێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی لە شەهبا، ڕێپێوان ئەنجامدرا.

سەدان کۆچبەری عەفرین و دانیشتووانی شەهبا لە گوندی کەفەرغارس تا گۆڕەپانی شارەوانی گوندی تەل سەوسەنی ناوچەی ئەحداس ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە و بەردەوام درووشمی سڵاوکردن لە بەرخۆدانی وی، دەگوترایەوە.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شارەوانی ڕاوەستا و گۆڕا بۆ گردبوونەوە. بەناوی دایکانی ئاشتی عەفرین و شەهبا، خەدیجە عەفرین، ڕایگەیاند، کاتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، گوتی: " ڕێبەر ئاپۆ تەنها بە جەستە لە زیندانە. با هەمیشە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی بکەین. ئێمەی دایکانی ئاشتی سنوورەکان هەڵدەوەشێنینەوە و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

هەروەها ئەندامی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، ئەحمەد ئەلسەلامە، بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانی سەبارەت بە تاوانەکانی دەرهەق بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد، گوتی: "ئێمە لەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ گەورە دەبین، تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەمیشە لە گۆڕەپانەکان دەبین".