هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین: ١٢ داگیركه‌ر كوژران
له چالاكی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی رزگاری عه‌فریندا له نێوان ١٢-١٧ی گولان، ٤ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر و ٨ چه‌ته كوژران.
له چالاكی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی رزگاری عه‌فریندا له نێوان ١٢-١٧ی گولان، ٤ سه‌ربازی سوپای توركی داگیركه‌ر و ٨ چه‌ته كوژران.
زانیاری له‌سه‌ر چالاكی هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرینه‌وه به‌م جۆره‌یه:
"له رۆژی ١٢ی گوڵاندا، له‌به‌رده‌م گوندی تل میقداد له ئه‌نجامی چالاكیه‌كی نیشانشكێنیدا چه‌ته‌یه‌ك كوژران.
له رۆژی ١٣ی گوڵان له گوندی مهشالهی سه‌ر به شه‌را، ٢ چه‌ته كوژران، چه‌ته‌یه‌كیش برینداربوو. هه‌مان رۆ له هه‌رێم باب ٢ باره‌گای سوپای توركی داگیركه‌ر كرانه ئامانج. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا سه‌ربازێكی تورك و دوو چه‌ته كوژران، ٨ سه‌رباز و ٣ چه‌ته‌ش برینداربوون.
له رۆژی ١٤ی گوڵاندا، له‌سه‌ر هێڵی شارۆچكه‌ی مارع له ئه‌نجامی چالاكیه‌كی نیشانشكێنیدا چه‌ته‌یه‌ك كوژرا.
له رۆژی ١٦ی گوڵاندا له باب باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر كرایه ئامانج. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٣ سه‌رباز كوژران، ٤ سه‌ربازیش برینداربوون. له‌و چالاكیهدا هه‌روه‌ها ٣ سه‌نگه‌ر و ٣ كۆنتینه‌ر تێك‌شكێنران، ٢ ئۆتۆمبێلی زریپۆشی جۆری كیرپی گورزیان لێدرا.
رۆژی ١٧ی گوڵان له هێڵی مارع له ئه‌نجامی چالاكیه‌كی تایبه‌تدا ٢ چه‌ته كوژران، چه‌ته‌یه‌كیش برینداربوو.
له‌ئه‌نجامی چالاكیهكان له نێوان رۆژانی ١٢-١٧ی گوڵان به گشتی ٤ سه‌ربازی تورك و ٨ چه‌ته كوژران، ١٠ سه‌رباز و ٥ چه‌ته‌ش برینداربوون.
هـ . ب