هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له باره‌ی چالاكییه‌كانیان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌م بابه‌تانه كراوه:
"سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانمان زیاتر كردووه. به تایبه‌تی له‌و هێرشانه‌دا هاولاتیانی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج. ژماره‌یه‌كی زۆر هاولاتی كه دوای داگیركردنی عه‌فرین له خاكی خۆیان كۆچبه‌ر بوون، له ناو كۆچبه‌ریشدا رووبه‌ڕووی هێرشه‌كانی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ده‌بنه‌وه. ئێمه به‌رگریكارانی گه‌لی خۆمان، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی داگیركه‌ران له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا گه‌ل و خاكه‌كه‌مان ده‌پارێزین.
له به‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی داگیركه‌ران له رۆژانی ٢٤-٢٦ی ته‌مموزدا، له چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وا، له هه‌رێمه‌كانی شێراوا، باب و عه‌زاز له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران چالاكی به‌هێزمان كرد.
له ٢٤ی ته‌مموزدا، له گوندی جلبرێی ناوچه‌ی شێراوا، له به‌رامبه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای توركی داگیركه‌ر چالامی ئه‌نجامدرا. له‌و چالاكیه‌دا ٤ سه‌ربازی تورك كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازیش برینداربوون. ژماره‌ی سه‌ربازه برینداره‌كان روون نه‌بووه‌ته‌وه. له‌و چالاكیه‌دا هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری كیرپی، عه‌قره‌ب و تانك گورزیان لێدرا.
له ٢٥ی ته‌مموز، له هه‌رێمی باب له به‌رامبه‌ر چه‌ته‌كانی داگیركه‌ر ٢ چالاكی به‌هێزكرا. له ئه‌نجامی هه‌ر دوو چالاكیه‌كه‌دا ٣ چه‌ته كوژران و ٤ چه‌ته‌ش برینداربوون.
ئه‌وه ماوه‌یه‌كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له باره‌گاكانی خۆی له هه‌رێمه‌كانی عه‌فرین و عه‌زاز جموجۆڵی سه‌ربازی ده‌كات. ئه‌مه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌دواداچوون و چاودێری بۆ كرا و له ٢٦ی ته‌مموز له گوندی كلجبرین سه‌ر به شاری عه‌زاز له به‌رامبه‌ر باره‌گای سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكی به‌هێز ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا ٧ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران و ٦ سه‌ربازیش برینداربوون. له‌و چالاكیه‌دا هه‌روه‌ها تانكێك، كاتیوشایه و ژماره‌یه‌ك سه‌نگه‌ری داگیركه‌ران روخێنران، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ریۆش گورزی لێدرا.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیانه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا به گشتی ١١ سه‌ربازی داگیركه‌ر و ٣ چه‌ته كوژران، لانیكه‌م ٦ سه‌رباز و ٤ چه‌ته‌ش برینداربوون".
هـ . ب