هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له باره‌ی چالاكییه‌كانی ٢٦ و ٢٧ گولان له عه‌فرین راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه ٢٦ی گوڵان له نێوانی گونده‌كانی گۆبه‌لێ و باسلێی ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین له دژی ئۆتۆمبێلێكی زریپۆشی جۆری كیرپیی سوپای تورك چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداوه.
راگه‌یه‌نرا كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش به ته‌واوه‌تی تێكشكاوه، ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون و ٧ سه‌ربازیش برینداربوون.
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رۆژی دواتر ئه‌مجاره‌یان له نێوان گونده‌كانی بیرحهیدهر و كیمارێی ناوچه‌ی شێراوا چالاكییان كردووه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له به‌رامبه‌ر گروپێك له چه‌ته‌كانی داگیركه‌ر چالاكییه‌كی تایبه‌ت ئه‌نجامدراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٢ چه‌ته كوژراون، ٤ چه‌ته‌ش برینداربوون".
هـ . ب