هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین: له مارع و شێراوا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژران
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه له هه‌رێمه‌كانی مارع و شێراوا له شه‌ڕدا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین رایگه‌یاند، كه له هه‌رێمه‌كانی مارع و شێراوا له شه‌ڕدا ٨ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه كه له ٢١ و ٢٥ ی حوزه‌یران له نێوان هێزه‌كانیان و داگیركه‌ران شه‌ڕ روویداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه چالاكی و شه‌ڕی ٢١ ی حوزه‌یران له هه‌رێمی مارعی داگیركراو روویداوه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا ٥ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادراون، ٥ سه‌ربازیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه ٢٥ی حوزه‌یرانیش له هه‌رێمی شێراوا له نێوان یه‌كینه‌كانیان و هێزه‌كانی داگیركه‌ر شه‌ڕ روویداوه.
له‌م شه‌ڕه‌شدا ٣ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هـ . ب