هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین: له شه‌را و مارع ٣ داگیركه‌ر سزادران
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له ده‌شتاییه‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین و شارۆچكه‌ی مارع له چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركهریاندا. له‌و چالاكیانه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له ده‌شتاییه‌كانی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین و شارۆچكه‌ی مارع له چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركهریاندا. له‌و چالاكیانه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، كه هێزه‌كانیان له ٩ و ١٠ ی گوڵاندا له دژی داگیركه‌ران چالاكیان ئه‌نجامداوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه ٩ی گوڵان له گوندی مه‌ریه‌مینی ناوچه‌ی شه‌رای عه‌فرین هێزه‌كانی رزگاری عه‌فرین هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ته.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٢ چه‌ته كوژراون، چه‌ته‌یه‌كیش برینداربووه و چه‌كێكی ئه‌ی كه‌ی-٤٧ی چه‌ته‌كانیش ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه.
چالاكی دووه‌م له ١٠ی گوڵان له شارۆچكه‌ی مارع كراوه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه له‌و چالاكیه نیشانشكێنیهدا چه‌ته‌یه‌ك كوژراوه.
هـ . ب