هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی عه‌زاز، باب و شێراوه، زنجیره چالاكییه‌كیان له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌م زانیارییانه خراوه‌ته‌ڕوو:
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر و گروپی چه‌ته‌كان له ناوچه‌كانمان بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. له دژی ئه‌و هێرشانه له مانگی ته‌مووز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان چه‌ندین چالاكی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كاریگه‌ر ئه‌نجامدران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
ڕۆژی ٧ی تەمووز، له ناوچه‌ی باب، دوو بنکەی سوپای توركی داگیرکەر لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ٢ سەربازی داگیرکەر بریندار بوون و چه‌ته‌یه‌كیش کوژرا.
ڕۆژی ١٠ی تەمووز، لە گوندی کبەشین سەر بە ناوچه‌ی شێراوە له دژی بنکەیەکی چەتە داگیرکەرەکان چالاكییه‌كی چوونه‌سه‌ر ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ٦ چه‌ته کوژران. لەو چالاکییەدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری ئەی کەی- ٤٧ و كامێرایه‌كی چاودێری گیرا.
هەر لەو ڕۆژەدا، له ناوچه‌ی عه‌زاز له دژی بنکەیەکی سوپای توركی داگیرکەر چالاكییه‌كی تایبەت ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سەربازێک کوژرا و ٢ سەربازیش بریندار بوون.
ڕۆژی ٢٩ی ته‌مووز، لە نێوان مارع و عەزاز، له دژی بنکەیەکی چەتەکانی داگیرکەر چالاكییه‌كی چوونه‌سه‌ر ئەنجامدرا. لە ماوەیەکی کورت‌دا کۆنترۆڵی بنکەكه كه‌وته دەست هێزەکانمان. دوژمن دووجار هەوڵیدا هێزی پشتیوانی ڕەوانەی شوێنی چالاکییەکە بکات. بەڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزەکانمان كرانه ئامانج، هێزی پشتیوانی دوژمن ناچار بوو پاشەکشە بکات. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ئه‌ونه‌ی ڕوونبووه‌ته‌وه، ٥ چه‌ته کوژران و ٤ چه‌ته‌ش بریندار بوون. لەو چالاکییەدا ٣ چه‌كی ئەی کەی- ٤٧ و ٢ ڕه‌ختی ئەی کەی- ٤٧ و چه‌كێكی بی کەی سی و چه‌كێكی بی- ٧ و ٢ جانتا دەستی بەسەردا گیرا، هەروەها ٣ ماتۆڕسکیلیش تێك‌شكێنران.
ڕۆژی ٣١ی ته‌مووز، لە گوندی برج حەیدەری سەر بە ناوچه‌ی شێراوە له دژی باره‌گایه‌كی چەتە داگیرکەرەکان چالاكی چوونه‌سه‌ر ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ چه‌ته کوژران. لە چالاکییەكه‌دا هه‌روه‌ها دەست بەسەر چه‌كێك و ڕه‌ختێكی ئەی کەی -٤٧، و ٥ مه‌خزه‌ن، دووربین، تەلەفۆنێکدا گیرا. لە هەمان ڕۆژدا لە ناوچه‌ی شێراوه لە ئه‌نجامی چالاکییەکی دیکەدا ٤ چه‌ته برینداربوون.
لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، سەربازێک و ١٥ چەتە کوژراون و ٤ سەرباز و ٨ چەتە بریندار بوون. ئەو چالاکییانە بۆ تۆڵەسەندنەوە شەهیدانی مانگی ته‌مووز ئەنجامدراون.
ژ.ن