هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانێكی ڕاگه‌یاند
هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٥ی ته‌مووز، شه‌ڕڤانمان تێكۆشه‌ر عه‌فرین (گیڤارا نه‌سن) له كاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، شه‌هید بوو.
هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٥ی ته‌مووز، شه‌ڕڤانمان تێكۆشه‌ر عه‌فرین (گیڤارا نه‌سن) له كاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا، شه‌هید بوو.
هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین له‌باره‌ی شه‌هیدبوونی شه‌ڕڤانێكیان، به‌ناوی تێكۆشه‌ر عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ی ئاشكرا كرد.
له به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، هاوڕێمان تێكۆشه‌ر عه‌فرین، له چوارچێوه‌ی قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی سه‌رده‌می عه‌فرین، كه تێیدا تێكۆشان و به‌رخۆدانمان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و گرووپه چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه، ڕۆژی ٥ی ته‌مووزی ٢٠٢٣، له‌كاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی دا شه‌هید بوو.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین دا هاتووه، ساڵی ٢٠١٨، ئه‌وكاته‌ی هێرشی كۆمه‌ڵكوژی و پاكتاوكردن كرایه سه‌ر خه‌ڵكی عه‌فرین، هاوڕێمان تێكۆشه‌ر له نزیكه‌وه به‌چاو و دڵی، دڕنده‌یی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی بینی و هه‌ستیپێكرد. سه‌رباره‌ی ته‌مه‌نی كه‌می به جۆش و خرۆشه‌وه خۆی به‌ڕێكخستن كرد و له ڕاستی ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌ی قووڵ بووه‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد بێته نێو ڕیزی هێزه‌كانمان. له‌و ڕۆژه‌وه په‌وه‌ندی به هێزه‌كانمانه‌وه كرد تا ئه‌و كاته‌ی شه‌هید بوو، هه‌ڤاڵ تێكۆشه‌ر ڕه‌نج و هه‌وڵدانێكی بێ هاوتای بۆ ڕزگاركردنی شاره‌كه‌ی دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌ره‌تا سه‌رخۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ تێكۆشه و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی خۆمان ده‌كه‌ین. وه‌ك هه‌ڤاڵانیان جارێكی دیكه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو كات یادی شه‌هیده قاره‌مانه‌كانمان له پێناو ئه‌م دۆزه پیرۆزه و تێكۆشانی ئازادیماندا به‌بیربهێنینه‌وه، له دڵ و مێشكمان دا زیاتر له هه‌ر كاتێك، یادی شه‌هیده‌كانمان به زیندوویی بهێڵینه‌وه.
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: تێكۆشه‌ر عەفرین
ناو و پاشناو: گیڤارا نه‌سه‌ن
ناوی دایکی: ئامینه
ناوی باوک: محه‌مه‌د
كات و شوێنی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین / ٥ی تەمموزی ٢٠٢٣
ژ.ن