هێزەکانی هات سەرەک چەتەیەکی پەلبەرزی داعشیان دەستگیر کرد
هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشدا لە هەرێمی شەفێ-ی دێرئەزۆر، سەرەک چەتەیەکی پلە بەرزی داعشیان دەستگیر کرد.
هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشدا لە هەرێمی شەفێ-ی دێرئەزۆر، سەرەک چەتەیەکی پلە بەرزی داعشیان دەستگیر کرد.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لەسەر حیسابی فەرمی خۆیدا لە تویتەر دەربارەی ئەو ئۆپەراسیۆنە زانیاری بڵاو کردووەتەوە و دەستنیشانیکرد کە هێزە تایبەتەکانی ئاسایشی ناوخۆ ناسراو بە هات لە هەرێمی شەفێ-ی دێرئەزۆر بە هاوکاری هێزە هاوپەیمانەکانی دژبە داعش، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و سەرەک چەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە.
ک-ش