هێزەکانی رزگاری عەفرین: ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایانگەیاند، بۆ سەندنەوەی تۆڵەی شەهیدانی عەفرین چالاکییەکیانئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیاریانە خراونەتەڕوو:
"هێرشەکانی دەوڵيتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە سەر هەڕێمەکانمان بێ وەستان بەردەوامن، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا چالاکی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی عەفرین ئەنجام دەدرێت.
لە ٢٩ی شوباتدا لە گوندی کیمارێی ناوچەی شێراوای هەرێمی عەفرین هێزەکانمان چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان لە دژی بارەگایەکی داگیرکەری تورک ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر کوژران".
هـ . ب