هێزەکانی رزگاری عەفرین چوونە سەر ناوەندێکی چەتەکان: ١٥ چەتە کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند کە لە هەرێمی باب چوونە سەر ناوەندێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لە ئەنجامدا ١٥ چەتە کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند کە لە هەرێمی باب چوونە سەر ناوەندێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لە ئەنجامدا ١٥ چەتە کوژراون.
هێزەکانی رزگاری عفرین لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە چالاکیەکەی دوێنێیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر زانیاری راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە سەرتاسەری هەرێمەکە بەردەوامە، بەڵام هێزەکانیان چالاکی کاریگەری بەرپەرچدانە ئەنجام دەدەن.
لە درێژەدا ئەم زانیارییانە راگەیەندراون: "١٨ی ئەیلول لە گوندی ئەبلەی شارۆچکەی باب، لەلایەن هێزەکانمانە لە بەرامبەر چەتەکانی داگیرکەر چالاکی هەڵکوتانە سەر ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا ١٥ چەتە کوژران، ٦ شەتەش برینداربوون، سێ سەنگەر، ٣ ماتۆرسکیل، ئۆتۆمبێلێک و جبەخانەیەک لەناوبران. هەروەها شەش چەکی ئەی کەی -٤٧ (کڵاشینکۆف) لەگەڵ ٢ رەخت و ١٢ مەخزەن، چەکێکی بی کەی سی لەگەڵ زنجیری فیشەکەکانی، چەکی بی-٧، ٤ نارنجۆک، تەلەفونێک و ناسنامەیەک دەستیان بەسەردا گیرا".
هـ . ب