هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد

هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، کە شەڕڤانێکیان بە ناوی زین سەکڤان ١٨ی ئاب لە ئەنجامی هێرشێکی دندانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بووە.

لە راگەیەندراوەکێدا هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی شەهیدبوونی شەڕڤانێکیان رایگەیاندووە:

"هاوڕێمان زین سەکڤان لە چوارچێوەی دووەم قۆناغی بەرخودانی سەردەمی عەفرین لە ناو تیمەکانی شەهید ئاڤێستای هێزەکانی رزگاری عەفرین جێگەی گرتبوو، لە رۆژی ١٨ی ئابدا لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی شەهید زین و سەرجەم گەلی ولاتپاڕێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تۆڵەی هەڤاڵەکەمان بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاورێمان زین سەکڤان ناوی راستەقینە رۆشین عەلی بووە و خەڵی شاری بەرخودان ساری کۆبانێ بووە، کە ئەو شارە لە بەرامبەر دڕندەیی داعش بووە دەنگی هەموو مرۆڤایەتی و کچ و کوڕە گەنجەکانی داستانی قارەمانێتی و بەرخودانی گەورەیان تۆمار کرد. هاورێمان زین کە لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا هاتنە دنیاوە، ئێش و ئازارەکانی گەلەکەی لە ناخی دڵەوە هەست پێکرد و بۆ سەندنەوەی تۆڵە لە دوژمنان لە ساڵی ٢٠١٦ەوە هاتە ریزەکانی شۆڕشەوە.

هەڤاڵمان زین لەو رۆژەوەی هاتە ناو تێکۆشانەوە تا ساتی شەهیدبوونی بە هەمان توڕەیی تۆڵەسەندنەوەوە لە بەرەکانی پێشی پێشەوەی شەڕدا بەشداربوو. بە دڵپاکی و هاوڕێیەتی بێهاوتای خۆی بەردەوام سەرچاوەی وردە و هێز بوو بۆ هاوڕێکانی. هەڤاڵ زین لە شوێن و کاتی جیاجیادا خۆی وەک ژنێکی گەنج پەروەردە کرد و خۆی لە راستی وڵاتەکەیدا قووڵکردەوە و بووە هاوڕێیەکی زانا. بەتایبەتی لە بواری پسپۆڕی سەربازیدا خۆی بەرەوپێش برد و چەکی نیشانشکێنی (سەکڤانی) هەڵگرت و لەپێناو دۆزی وڵاتەکەیدا بەرەو پێش هەنگاوی نا.

ناسنامەی پاکڕەوانەکەمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: زین سەکڤان

ناو و پاشناو: رۆشین عەلی

ناوی دایک:شایبە

ناوی باوک: مەحمود

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین/ ١٨ی ئابی ٢٠٢٣".

هـ . ب