هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ: دوو ئەنداممان بریندار بوون

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبێک دوو ئەنداممان برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ (١٢ی ئاب) لەسەر ڕێگای نێوان شاری حەسەکە بۆ شارۆچکەی هۆل، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیمان کاتێک لە شارۆچکەی هۆل بەرەو حەسەکە دەڕۆیشت، بە تەقەمەنی کرایە ئامانج.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بە ھۆی تەقینەوەکە، دوو ئەنداممان بریندار بوون و دواتر بۆ نەخۆشخانەی مەیدانی لە شاری حەسەکە گواسترانەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی دەستی بە لێکۆڵینەوەی پێویست کردووە.

ژ.ن