هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی ئەندامێکی هێزەکانیانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا لە دوایی زیادبوونی ئاڵۆزیی و پێشهاتەکانی گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکەدا، بووەتە هۆکارێکی قواستراوە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە بۆ زیاترکردنی جوڵەکانیان لە زۆرینەیی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا.
هێرشی چەتەکانی داعش
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەستنیشانکراوە، ئەمڕۆ چەتەکانی داعش لە سنوری نێوان شارۆچکەیی شەدادێ و مەرکەدە دا، هێرشێکیان لە دژی دەورییەکەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا ئەندامێکییان شەهید بووە و دووی دیکەش بەسەختی بریندار بوونە.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرساغی لە بنەماڵەیی ئەندامە شەهیدەکەیان کردووە و هیوایی چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ داوای لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کردووە لە بەرانبەر ئاڵۆزییەکاندا بە بەرپرسیارێتی خۆی هەستێت و هاوکاری و پشتگیرییان بکات لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆردا.