هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوونی ئەندامێکی ڕاگەیاند

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ئەندامێکی کە لە شاری حەسەکەی کانتۆنی جەزیرە شەهید بووە، ڕاگەیاند.

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند ئەندامێکیان شەهیدبووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "شەهیدبوونی ئەندامی هێزەکەمان عەبدولعەزیز ئیبراهیم بە خەمبارییەوە ڕادەگەیەنین. شەهید عەبدولعەزیز ئیبراهیم لە ئەنجامی جەڵدەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی گەلی حەسەکە شەهید بوو.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناو و پاشناو: عەبدولعەزیز ئیبراهیم

ناوی دایک: تریفە عەلی

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و ڕۆژی لە دایکبوون: حەسەکە _ ١٩٨٥/٢/١٠

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٠٢٤/١٢/٥

شەهید عەبدولعەزیز سیمبولی ڕێکوپێکی و قارەمانێتی بوو، ژیانی خۆی خستە خزمەت ئاسایش و سەقامگیریەوە. بە ئەنجامدەری ئەرکی خۆی و هاوکاری مەزنی پاراستنی کۆمەڵگە دەناسرا. لە گەلێک هەڵمەتدا لە دژی ڕێکخراوی داعش بەشداربووە، لە داستانی قارەمانێتی ڕزگارکردنی ڕەقە، مەنبەج و دێرەزۆر بەشداربووە.

وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید دەکەین. ئەو بە جەستەی لە لای ئێمە ڕۆشت، لە دڵ و بیری ئێمەدا دەمێنێتەوە".