هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی دوو شەهید ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، شەهیدبوونی دوو شەڕڤانی ڕاگەیاند کە بەشداربوون لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم، بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکەوە.

ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی هەردوو شەهید ڕزگار و ڕۆژهات، بەڵێنی دووپاتکردەوە بە زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان بە درێژەدان بە بەرخۆدانەکەیان و بەدیهێنانی هیوای ئازادی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هەردوو هاوڕێمان ڕزگار و ڕۆژهات بەشداربوون لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم، لە ١٤ ی حوزەیرانی لە عەفرین بەهۆی بۆردومانی داگیرکەری تورکەوە شەهیدبوون.

گەلی عەفرین خاوەنی وڵاتپارێزییەکی بەهێزن، ئەرکێکی مەزنی گرتۆتە ئەستۆ بۆ پەرەپێدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان، هەزاران قارەمانی گەلی عەفرین لەپێناو دۆزی کوردستان لە هەموو جێگەیەکی وڵات دژی داگیرکەری شەڕیان کردووە و گیانیان بەخشیووە، لەم دە ساڵەی دوایی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و دواتردا، میراتی بەرخۆدانیان لەئەستۆگرت.

گەلی وڵاتپارێزی عەفرین لەو خاکەی لە دێرکەوە درێژ دەبێتەوە تا حەلەب، بۆتە پارێزەری تێکۆشانی ئازادی، هەرگیز لە پاراستنی ئازادی پاشەکشەی نەکردووە، شەهیدان ڕزگار و ڕۆژهات ڕۆڵە و قارەمانی گەلەکەمانن و خاوەنی میراتێکی قووڵن لە بەرخۆدان.

هاوڕێمان ڕزگار ساڵی ٢٠١٥ پەیوەندی کرد بە بەرخۆدانەوە دژی داگیرکەر کە لە هەموو لایەکەوە گەمارۆی عەفرینی دابوو، لەنێوان ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ بەشداربوو لە چەندین شەڕ و هەڵمەت دژی چەتەکان، وەک شەڕڤانێک پەرەی بە خۆیدا، پەروەردەی تایبەتی بینی لە هونەری شەڕکردن. پاش داگیرکردنی عەفرین، ڕق و توڕەیی بەرامبەر دوژمن زیاتر بوو، چالاکانە و بەجۆشەوە دژی داگیرکەر شەڕی کرد تا شەهید بوو.

هاوڕێمان ڕۆژهات وەک ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی عەفرین، ڕازی نەبوو بە داگیرکردنی خاکەکەی و چالاکانە بەشداریکردن لە تێکۆشانی ئازادی دژی داگیرکەر و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠٢٠. هاوڕێمان ڕۆژهات هەردەم خۆی بە قەرزاری گەلەکەی دەزانی وەک زۆربەی هاوڕێکانمان، تێکۆشانی مەزنی کرد بۆ گەڕانەوە گەلەکەی بۆ خاکی خۆیان، لەگەڵ هاوڕێمان ڕزگار کە پێکەوە شەهیدبوون، کاری هاوبەشیان کرد و سەرکەوتنی مەزنیان بەدەستهێنا.

لە کەسێتی هاوڕێیانمان ڕۆژهات و ڕزگار، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە، کە دووپاتیان کردەوە، ڕزگارکردنی عەفرین و هەموو هەرێمە داگیرکراوەکان تەنها بە فیداکاری مەزن و تێکۆشانی شۆڕشگێڕی دەبێت، بەڵێنی دووپات دەکەینەوە بۆ زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان بە درێژەدان بە بەرخۆدانەکەیان و بەدیهێنانی هیوای ئازادی.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ڕزگار وڵات

ناو و پاشناو: یوسف حەسۆ

ناوی دایک: ئامینە

ناوی باوک: مەرا

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین، ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.

***

ناسناو: ڕۆژهات بێکەس

ناو و پاشناو: کاوە حەسەن

ناوی دایک: سوهام

ناوی باوک: فاروق

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین، ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.