هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ناسنامەی شەهیدێک ئاشکرا دەکات

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، بە ڕاگەیاندراوێک شەهیدبوونی شەڕڤانێکی لە ٢٤ ی حوزەیران ئاشکراکرد، بەڵێنی دووپاتکردەوە، لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی شەهیدان.

ئەمڕۆ، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و شەهیدبوونی شەڕڤان دیار عەفرین، ناوی ڕاستەقینە، زیاد مەدوری ڕاگەیاند، کە لە ٢٤ ی حوزەیران بەهۆی ڕووداوێک شەهیدبووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هاوڕێمان دیار عەفرین لەکاتی بەکارهێنانی ئەرکەکەی لە هەرێمی عەفرین لە ٢٤ ی حوزەیران لە ڕووداوێکدا شەهید بوو.

ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی هێرشە توندوتیژەکانی داگیرکەری تورک لە عەفرین و هەرێمە داگیرکراوەکانی تر بەردەوامە، قوربانی مەزن دەدەین لەپێناو ئازادی گەل و خاکەکەمان، لەپاڵ ئەو هەڤاڵانەی لە گۆڕەپانی شەڕ شەهیدبوون، ئێمە بەداخەوەین و ئازاردەچێژین بۆ ئەو شەهیدانەمان کە بەهۆی ڕووداوەکانەوە شەهیدبوون، هاوڕێمان دیار لە عەفرین و لەنێو بنەماڵەیەکی عەفرینی وڵاتپارێز گەورە بوو، یەکێکە لەوانەی بەهۆی ڕووداوەوە شەهیدبوو.

پاش داگیرکرنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، هاوڕێمان دیار ناچاربوو لەگەڵ خێزانەکەی کۆچبکات بۆ شەهبا. ئەو بەرپرسیارێتی خۆی دەزانی بەرامبەر گەل و خاکەکەی، دەیزانی جگە لە تێکۆشان دژی داگیرکەر هیچ بژاردەیەکی نییە. هەرچەن ئەوکاتەی پەیوەندیکرد بە هێزەکانمان لە ٢٠١٩، هیچ ئەزموونی شەڕکردنی نەبوو، بەڵام بە ماوەیەکی کەمی مەشقکردن پێشکەوت و گەشەیکرد. هاوڕێمان دیار پاش تەواوکردنی پەروەردە بە سەرکەوتوویی، بەشێوەیەکی بەشداربوو لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تۆڵەکردنەوە دژی داگیرکەران پاش ساڵی ٢٠١٩. پاش دەسکەوتنی ئەزموونی شەڕی پراکتیکی، بەشداربوو لە پەروەردە لاوەکییەکان. هاوڕێمان دیار فەرماندەی کەتیبەیەک بوو، لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەی پەروەردەی دەکردن و سەرپەرشتی دەکردن، مامەڵەی جوانی دەکرد و کێشەکانی چارەسەر دەکردن. بۆیە لای هەموویان خۆشەویست و پێشەنگ بوو. هاوڕێمان دیار هاوسەرگیری کردبوو و خاوەنی مناڵ بوو، دڵسۆزی گەلەکەی بوو، هەرگیز دەستەوەستان نەدەبوو بەرامبەر کێشەکانیان.

هاوڕێمان دیار بە تێکۆشانەکەی دەبێتە نموونە و سیمبولێک بۆ ژیان و تێکۆشانمان، یادی بەرزڕادەگرین لە ڕێگەی ئازادی و خەبات دەکەین بۆ بەدیهاتنی خەون و ئامانجەکانی کە تێکۆشانی بۆ دەکرد، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێمان دیار و گەلی عەفرینی وڵاتپارێز و هەموو گەلی هەرێمەکە دەکەین.

ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: دیار عەفرین

باو و پاشناو: زیاد مەدور

ناوی دایک: سولیە

ناوی باوک: هۆرۆ

شوێن و کاتی شەهیدبوون: عەفرین/ ٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.