هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ڕاگەیاند

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین شەهیدبوونی شەڕڤان جانشێر شێراوای ڕاگەیاند کە ١٤ ی حوزەیران لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک برینداربوو، لە ٢٠ ی هەمان مانگ شەهیدبوو.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕاگەیاندراوێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"هێرشی ئاسمانی داگیرکەری تورک لە ١٤ ی حوزەیران، بووە هۆی برینداربوونی هاوڕێمان جانشێر شێراوا کە ئەرکی خۆیان ڕادەپەڕاند لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفرین، لە ٢٠ ی حوزەیران سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی شەهیدبوو.

هاوڕێمان جانشێر لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی شارۆچکەی شێراوای عەفرین لەدایکبووە، بەگوێرەی کەلتوور و هەستی وڵاتپارێزی بنەماڵە و دەوروبەرەکەی گەورە بوو، لەگەڵ داگیرکردنی عەفرین، هاوڕێمان جانشێر لە ئامانجەکانی دوژمن تێگەیشت دژی گەلەکەمان، هەستە وڵاتپارێزییەکەی و ڕق و توڕەیی لە دوژمن بەرجەستەکرد و لە ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی کرد بە تێکۆشانمانەوە دژی داگیرکەر، بەهۆی بنیاتە جەستەییە بەهێز و چالاکەکەی لە پەروەردەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگ نەبووەوە، بەڵکو بەپێچەوانەوە، کاریگەرییەکی ئەرێنی هەبوو لەسەر ئاراستەی تێکۆشان و گۆڕینی بۆ هێزێکی مەزن. لەمیانی بەشداریکردنی لە ئۆپەراسیۆنەکانی عەفرین و دەوروبەری ئەزموونی شەڕی مەزنی دەسکەوت. هاوڕێکانی گەواهیدەری چالاکی و هەوڵەکانین. هەرچەن شەهیدبوونی کاریگەری کردە سەر هاوڕێکانمان، بەڵام ژیان و هەڵوێستی دژی داگیرکەران دەکەینە پاڵنەری تێکۆشانمان. لە هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدە قارەمانەکان و بەرجەستەکردنی ژیان و تێکۆشانیان لە هەموو ساتێکی ژیانماندا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێ شەهیدەکەمان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین.

ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: جانشێر شێراوا

ناو و پاشناو: ئەحمەد ئیبۆ

ناوی دایک – باوک: حەمیدە _ محمد

شوێن و کاتی شەهیدبوون: هەرێمی عەفرین / ٢٠ حوزەیرانی ٢٠٢٣".