کاردانەوەکان دژی هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد زیاتر دەبن

مەجلیسی بنەماڵەیئ شەهیدان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری لە هەرێمی فورات، هەڕەشەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن داگیرکەری تورکەوە بۆ ژەهرخوارکردنی شەرمەزار دەکەن.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، سەبری ئۆک، لە ستێرک تیڤی باسی لە هەڕەشەکانی داگیرکەری تورک کرد بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی جەماوەری فراوانی لێ کەوتەوە لە سەرتاپای کوردستان.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی فورات لە شاری کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە، تێیدا هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد.

تێیدا هاتووە: "نزیکەی سێ ساڵە داگیرکەری تورک گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ڕێبەر ئۆجالان پیادە دەکات، هەموو یاسا و مافێکی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە، سەرەڕای ئەوەش، گەلی هەرێمەکە ملکەچ نەبووە، بەڵکو لەپشتی ڕێبەر وەستاوە و گۆڕەپانی چۆڵ نەکرد".

هەروەها دەڵێت: "ئەمڕۆ دووبارە دەبیستین، ژیانی ڕێبەر لە مەترسییە، لەڕێگەی ئەو نامانەی دەسەڵاتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەڕێگەی ئیدارەی ئیمراڵییەوە دەیداتە ڕێبەر ئۆجالان سەبارەت بە ئەگەری ژەهرخوارکردنی، ئەمە تەنها پەیوەست نییە بە ڕێبەر، بەڵکو هەڕەشە بە هەموو گەلانی ئازادیخواز، ئەمەش کاری چەند ساڵی پێش ئێستەی دەوڵەتی داگیرکەرمان بیردەخاتەوە، کاتێک دیواری زیندانی ڕێبەریان بە مادەی ژەهراوی بۆیاخکرد".

هەروەها دووپاتیان کردەوە، "دەیانەوێت پەیوەندی نێوان ڕێبەر و گەل بپچڕێنن، هیچ ڕێگەیەکیان نییە، بۆیە دەیانەوێت ژەهرخواردی بکەن بۆ قڕکردنی گەلانی هەرێمەکە".

لەکۆتاییدا داوا لە هەموو گەلانی هەرێمەکە دەکەن، بەتایبەت گەلی باکوری کوردستان، تێکۆشانی زیاتر بکەن، تا بەدیهاتنی دادپەروەری و ئازادی جەستەیی ڕێبەر، تاوەکو گەلان لە کۆتی ڕژێمە فاشیستەکان ڕزگاربن".

هەروەها دەپرسن: "ئەگەر ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەن، بۆچی ناجووڵێنن و ئەرکەکانیان بەرامبەر ڕێبەر جێبەجێ ناکەن".

بەهەمانشێوە، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوری لە هەرێمی فورات، لەبەردەم دەستەی گەنجان و وەرزش لە شاری کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە، تێیدا هاتووە: "زیاتر لە ٢٨ مانگە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گۆشەگیرییەکی توند لەسەر ڕێبەر دەسەپێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەڕەشەی ژەهرخواردنی دەکەن، بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ئەم کارە نائەخلاقییانە دژی ڕێبەر بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین".

هەروەها دەڵین: "ئێمەی گەنجان ئاسودە نابین تا بەدیهاتنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر، لەئاستی بەرپرسیارێتی دەبین و شایستەی ئەم خاکە دەبین کە بە خوێنی شوێنکەوتووانی هزر و فەلسەفەی ڕێبەر پاککراوەتەوە".

لەکۆتاییدا دەڵێن: "ئێمە ئامادەین گیانمان بکەینە قوربانی لەپێناو ئەم خاکە و ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان، بۆ وەستانەوە بەرامبەر دوژمنی خوێنمژ".