بە دیمەن

کاریگەری لەسەر هەموو هاوڕێیانی هەبوو

شەهید خەبات فیداکار کە لە پێناو ئامنجەکانیدا ژیانی خۆی بەختکرد، بە کەسێتی خاکیانەی و ڕۆحی گەنجییەوە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەموو هاوڕێیانی دروستکرد.

خەبات فیداکار

ڕاجۆ ناوچە جوانەکەی عەفرین، پەناگەیی چیایی، لانکەی خەبات. بە سەوزاییە دڵڕفێنەکانی، بە ماڵە دێرینە ڕەگداکوتاوەکانی لە ناو مێژوودا، بە خەڵکە دڵ گەرمەکەییەوە وەک چیایەکە لە خەون و خەیاڵ. شەهید خەبات ڕۆڵەی ئەم لانکەیە بوو. هەڵگری ڕۆحی ئازایەتی بوو، بە وەفا و بەخشندەبوو. لاوێکی قارەمانی راجۆ بوو. لاوێک بوو کە هەموو کەسێک خۆشی دەویست.

خەبات فیداکار (بەکرد حسێن) کە لەساڵی ١٩٩٨دا لە گوندی مەیدانی ناوچەی راجۆی کانتۆنی شەهبا-عەفرین لە دایکبووە، لە تەمەنی گەنجیدا بەشداری ناو ڕێزەکانی یەکنەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بوو، ڕۆڵەی بنەماڵەیەکەی وڵاتپارێز بوو.

دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٢دا چەتەکانی بەرەی نوسرە هێرشی عەفرینیانکرد و هەندێک شەڕڤان لە دوای بەرگرییەکی مێژوویانە، شەهیدبوون، ئەم ڕووداوە کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ڕۆحی لە خەبات دەکات. خەبات لە قسەکانیدا باس چۆنیەتی بەشداربوونی بۆ ناو ڕیزەکانی یەپەگە دەکات و بەم شێوەیە دەیگێڕێتەوە:

"چەتەکان هێرشیان کردبووە سەر عەفرین. شەڕڤانان شەهید ببوون. شەهیدبوونی شەڕڤانان لە شێراوا کاریگەرییەکی زۆری لەسەرم دروستکرد. نەدەکرا هەروا بە ئاسانی ببینم. نەدەکرا بە ئاسودەی لەماڵەوە دانیشم. لەبەرامبەر شەهیدبوونی شەهیداندا بەشداربوون لە خەباتدا ئەرک و ڕۆڵێک بوو، بەم تێگەیشتنەوە بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی کورد بووم. گەیشتم بەو بڕوایەیی کە پێویستە لە نێو شۆڕشدا ڕۆڵی خۆم بگێڕم.

تێگەشتم لەوەی کە شۆڕش وەک دارێکی بە ژیانییە و هەتابێت گەورەتردەبێ، گەر ئاوی ئەو دارە نەدەین ئەوا وشک دەبێتەوە. شۆڕش بە ئاسانی نەهاتووەتە بەرهەم، بەڵکو بە کار و قوربانیدانی شەهیدانەوە دروستبووە. شۆڕشی ڕۆژئاوا بە خوێنی شەهیدانەوە دروستبووە. لە نێو ئەو شۆڕشەدا هاوڕێی قارەمانمان ناسی."

کاریگەریی زۆی لەسەر کەسەکان هەبوو

هەنگاوەکانی بە سترتیژەوە دەنا، هیوا هەبوو لە ڕوانینەکانیدا. دەیزانی لە کوێ و کەیدا چی بڵێت و بکات، بە بڕیاردارییەکی هۆشمەندیانەوە کارەکانی دەکرد. کەم دوو بوو ئەما قسەکانی بە مانادارییەکی قوڵەوە دەکرد. بە نیگایەکی دڵسۆز بە خاکەوە لە شتەکانی دەڕوانی. خاکی عەفرین ناوی قارەمان و بوێری شەهید خەباتی لە مێژووی خۆیدا تۆمارکرد.

شەهید خەبات بە تەماشاکردنەکانی بۆ شتەکان، بە کەم دووی و دەبڕینە قوڵەکانی بە تەنها هەر شەڕڤانێک نەبوو، بەڵکو لە هەمانکاتدا مامۆستایەک بوو، ڕێگە نیشاندەری هاوڕێیانی بوو، بە ئەزموون و بیرکردنەوەکانی کاریگەری لەسەر هاوڕێیانی دروستکردبوو.

بوو بە سیمبوڵی بەرخۆدان

شەهید خەبات لە ساڵی ٢٠١٧دا بە شداری خولی پەرەوەردەی سەربازی شەهید ئالژین جیڤارای کرد لە ئەکادیمیایی سابۆتاژی سەیفی جیهان لە عەفرین، هەنگاوی کردارییانەی خۆی بۆ ناو تێکۆشانی ئازادی و شۆڕشی ڕۆژئاوا هاویشت. لە ڕووی کار و باوەڕدارییەوە زیاتر خۆی بەرەوپێشەوە برد. لە ساڵی ٢٠١٨دا وەک پەروەردەکراوێکی سابۆتاژی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر عەفرین وەستایەوە، لەو هێرشانەدا بوو بە سیمبوڵی بەرخۆدان. دوای ئەوەی هێرشەکانی داگیرکاری بەرفراوانتر دەبێتەوە، شەهید خەبات لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا دوای تێکۆشانێکی نەبەردانە لە عەفرین شەهید دەبێت.