کەبەدەهە: بەرگریکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا ئەرکی سەرەکی ئێمەیە

دەستەی گشتی کەبەدەهە ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای پیرۆز کرد و رایگەیاند کە بەرگریکردن لە شۆڕشی رۆژئاوا ئەرکی سەرەکەی ئەوانە.

دەستەی گشتی کەبەدەهە بە راگەیەنراوێک ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای پیرۆز کرد.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢دا رۆژئاوا مێژوویەکی نوێی نووسیەوە. بەر لە هەموو شوێنێک کۆبانێ پێشەنگایەتی کرد. گەلی کۆبانێ خۆسەری دیموکراتی خۆیان راگەیاند و ئاڵای شۆڕشیان شەکاندەوە. دواتر عەفرین و جزیر. هەموو شارەکانی ڕۆژئاوا هەستانە سەرپێ و شۆڕشیان کرد و ئازادیان بەدەستهێنا، تەڤگەری ئازادی کورد پێشەنگایەتی شۆڕشی کرد کە گەلان لە ڕۆژئاوا پێکەوە لە ژیانێکی ئازاد و دیموکراتدا بژین. ژنان، گەنجان، پیر و پەککەوتەکان دڵیان بە شۆڕشی ڕۆژئاوادا. هەرچیەکیان لەدەست هات کردیان.

شۆڕشی رۆژئاوا وەک شۆڕشی سەدەی ٢١ لە هەمان کاتدا وەک شۆڕش ڕۆژئاوا ناوی خۆی لەنێو شۆڕشەکانی جیهاندا نووسیەوە. مزگێنیدا کە سەدەی ٢١ دەتوانێت ببێتە سەدەی شۆڕشی ژنان. لە گۆڕەپانێک کە دواکەوتوویی ئایینی تێیدا زۆر بوو، ژنان زنجیری کۆیلایەتیان شکاند و بەشداریان لە شۆڕشدا کرد. تەڤگەری ئازادی کوردستان بە دروشمی ' ژنانی ئازاد، کۆمەڵگەی ئازاد' دوارۆژی شۆڕشی ڕۆژئاوایان گەش کرد. هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا لە شۆڕشدا ئازادی خۆیان بینیەوە. شۆڕشی ڕۆژئاوا بە عارەق، گیان و خوێنی نەمران ئاودرا و بەهێز بوو.

ئەمڕۆ پاراستنی گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و پاراستنی ڕۆژئاوا، ئەرکی سەرەکی هەموو شۆڕشگێرێکە.

بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا و بۆ راوەستاندنی داگیرکەری، پێویستە هەموو کەسێک کار بکات. پێویستە ئێمە وەک پارچەیەکی خۆمان بیبینین و گەورەی بکەین. خاوەنداری لە خەیاڵی نەمران بکەین کە بە گیانی خۆیان شۆڕشی ڕۆژئاوایان بەرپا کرد. لە بەرانبەر دەوڵەتی داگیرکەر و فاشێستی تورک، سەدەی ٢١ بکەینە سەدەی شۆڕشی ژنان."

ف.ق