کۆچکردن لە هەرێمە داگیرکراوەکانەوە بەردەوامە
کۆچکردن لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە بەردەوامە.
کۆچکردن لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە بەردەوامە.
کۆچکردن لە گوندەکانی زیارەت و گوندی مەزن و عاقیبە و بێنێ و دێر جمێلێ کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراون، بەردەوامە.
ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە چوونە هەرێمەکە، ٢ ڕۆژە لەلایەن چەتەکانەوە لە ئەحداس ڕاگیرابوون. پاش هەوڵەکان، ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلەکان لە کاتژمێرەکانی دوای نیوەڕۆ گەیشتنە هەرێمە ئارامەکان.
ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێت دەربچن، بە ئۆتۆمبیل دەگوازرێنەوە.
گەل لە شەهبا و شێراواوە کەوتنەڕێ
٥٠ ئۆتۆمبیل بۆ گواستنەوەی گەلی شەهبا و شێراوا کە لەژێر گەمارۆی چەتەکانی دەوڵەتی تورک گیریان خواردبوو، خۆیان گەیاندە خەڵکی سڤیلی گوندەکانی زیارەت و گوندی مەزن و عاقیبە و بێنێ و دێر جمێلێ.
هێشتا خەڵکی گەمارۆدراو هەن
ئۆتۆمبیلەکان خەڵکی سڤیلیان لە گوندەکانی زیارەت و گوندی مەزن و عاقیبە و بێنێ و دێر جمێلێ هەڵگرت و بەرەو هەرێمە سەلامەتەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کەوتنەڕێ.
پاش هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ٢٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بۆ سەر تەل ڕەفعەت و شەهبا، مەجلیسی گەلی عەفرین و شەهبا بە ئامانجی ڕێگریکردن لە کۆمەڵکوژی، بڕیاریدا بە گواستنەوەی گەل بۆ هەرێمە سەلامەتەکان. لەسەر ئەم بڕیارە، لە ٢ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، دەستکرا بە گواستنەوەی گەل بۆ هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.
تا ئێستە زیاتر لە سەد هەزار هاوڵاتی گوزراونەتەوە بۆ تەبقە و ڕەقە و شارەکانی تری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری. بەڵام هێشتا چەندین هاوڵاتی لە شەهبا و شێراوا ماون. بۆ گواستنەوەی ئەوانەی ماون، ٥٠ پاس و لە ٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بەرەو شەهبا و شێراوا کەوتنەڕێ. بەڵام چوونە ناو شاری ئەحداس لەلایەن چەتەکانەوە ڕێگری لێ کرا.
پاش هەوڵەکان ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە کەوتنەڕێ، بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیان گەیشتنە هەرێمی تەل قەراح.