دوای شه‌هیدبوونی ئامۆزاكانی (رۆژده‌م و ئیبراهیم)، سوار كه به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی دابوو، ئاڵای شه‌هیدانی هه‌ڵگرت و شه‌كاندییه‌وه. سوار به‌و پێیه‌یی هه‌ر دوو قاچی له‌ده‌ستداوه، له‌ژێر كاریگه‌ری هاوڕێ كه‌مئه‌ندامه‌كانی، له تێكۆشانی بۆ ژیان به‌رده‌وامه.
سوار رۆژده‌م، له بازگه‌كانی تلته‌مر كه له‌گه‌ڵ شۆڕشی رۆژئاوا دامه‌زراون، شه‌ڕڤانان ده‌ناسێت و په‌یوه‌ندی نزیكیان له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستێت. بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستی گه‌رمكه‌روه بۆ شه‌ڕڤانان دابین بكات، ده‌ست ده‌كات به بڕدنی دار و سوته‌مه‌نی بۆیان. سوار دوای ماوه‌یه‌ك بردنی دار و سوته‌مه‌نی ده‌كاته بیانوو و درێژه به هاتوچووه‌كانی بۆ لای ئه‌و گروپه بچوكه ده‌دات و په‌رۆشی و حه‌زی بۆ فكره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌ستپێده‌كات.
ده‌نگی شۆڕش ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی سوار چوونه ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه و سوار له‌گه‌ڵ پێداگری بۆ به‌شداریكردن له شۆڕش، له چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا زیانیان به‌ركه‌تبوو، به‌رده‌وام بوو. به‌مجۆره‌ش سوار به چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، به‌شداری شۆڕشی كرد. چه‌ند مانگ دوای شه‌هیدبوونی رۆژده‌م-ی ئامۆزای له گوندی خه‌یبش، هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ئیبراهیمی برای رۆژده‌می پێده‌گات. سوار له‌سه‌ر بڕیاری شوێنپێگرتنی شه‌هیدان پێداگری ده‌كات و چه‌كه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ڕوو له به‌ره‌كان ده‌كات.
خۆی گه‌یانده دۆشكه‌كه‌ی رۆژده‌م
سوار كه یه‌كه‌م ئه‌زمونی خۆی له‌شه‌ڕدا، له گوندی خه‌یبش ئه‌و شوێنه‌ی رۆژده‌می ئامۆزای تێیدا شه‌هید بوو، به‌ده‌ستهێنا، هه‌م هه‌وڵی گەیاندنی ته‌قه‌مه‌نی به شه‌رڤانان ده‌دا، هه‌میش له به‌ركانی پێشه‌وه له شه‌ڕێكی دژوار دا بوو. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید گه‌لهات بۆ پاكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كۆبانی له چه‌ته‌كان و هه‌ڵمه‌تی شه‌هید روبار قامیشلۆ له هه‌رێمی جزیر ده‌ستپێكرد، سوار به‌شداری هه‌ڵمه‌تی شه‌هید روباری كرد، ئه‌و به‌مجۆره باسی ئه‌و ڕۆژانه ده‌كات: ڕۆژانه لانیكه‌م دوو سێ گوندمان ئازاد ده‌كرد. ئێمه له هه‌ڵمه‌تی شه‌هید ڕوبار شه‌هیدی زۆرمان دا. هه‌ربۆیه به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌مان دا. من له بزوتنه‌وه‌دا خه‌ونه‌كه‌م به‌دیهێنا و وه‌ك دۆشكه‌چی ئه‌ركدار كرام. شه‌هید ڕۆژده‌م دۆشكه‌چی بوو و هه‌موو كات ده‌مویست شوێنپێی ئه‌و بگرمه‌به‌ر، له شه‌ڕی دژی داگیركه‌ران من بوومه دۆشكه‌چی و هاوڕێیان دۆشكه‌كه‌ی شه‌هید رۆژده‌میان پێدام.
ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌و و عه‌دنان تێیدا كه‌وتنه داوه‌وه
له‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌دنان له گوندی تل حه‌مام ماینه‌وه و له‌وێ چاوه‌ڕی هاتنه‌وه‌ی دۆشكه‌كه‌مم ده‌كرد، كه له شه‌ڕدا زیاتی پێگه‌یشتبوو. ئێمه زۆرێك له گونده‌كانی ناوچه‌كه‌مان له چه‌ته‌كانی داعش پاككردبووه‌وه، به‌ڵام هێشتا ژماریه‌ك له گونده‌كان له‌ژێر ده‌ستی داعش بوون. دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێكانم دۆشكه‌كه‌میان هێنایه‌وه، هه‌مان ڕۆژ چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه هاتن و ده‌ستمان به هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق كرد. له‌و كاته‌دا كه‌سانێك به ماتۆڕسكیل لێمان نزیكبوونه‌وه، كاتێك گه‌یشتنه لامان پرسیمان بۆچی هاتووه و له وه‌ڵامدا وتیان: "دوای ئه‌وه‌ی چه‌ته‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵه‌كانیان گرتووه، نه‌یاتوانیووه كه‌لوپه‌له‌كانیان ببه‌ن و هاتوون بۆ بردنی كه‌لوپه‌له‌كانیان"، ئه‌و كه‌سانه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له گونده مانه‌وه و دوای بردنی كه‌لوپه‌له‌كانیان گونده‌كه‌یان جێهێشت.
ئێمه ئاگاداری دانیشتوانی ئه‌و گونده‌مان كردبووه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ناوچه‌كه له‌و مینانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه دانراون پاده‌كرێنه‌وه، كه‌س نابێت بگه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر ماڵوحاڵی.دواتر ماتۆڕسكیلێكی دیكه كه منداڵیشی تێدابوو به‌رولای ئێمه هات، خاوه‌نه‌كه‌م چه‌ندین جار له گوندی خه‌یبش بینیبوو، چوونكه بیستبوومان له گونده‌كه و ناو ماڵه‌كان مین چێندراوه، ڕێگه‌مان نه‌دا بچێته نێو ماڵه‌كه‌ی. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ هاوڕێ عه‌دنان چوونه نێو ئه‌و ماڵه‌ی پیاوه‌كه ئاماژه‌ی پێدا. دوای ئه‌وه‌ی ژووری یه‌كه‌مان پشكنی و به‌ره‌و ژووری دووه‌م چوون، ده‌نگێك له ناخمدا به‌ره‌و دواوه‌ی ده‌كشاندمه‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ی پێم بڵێت ده‌رگاكه مه‌كه‌ره‌وه. دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێ عه‌دنان درگاكه‌ی كرده‌وه و تێپه‌ڕی دڵم ئارامی گرت. هه‌روه‌ها درگای ژوری سێیه‌میشی كرده‌وه، ڕووی كرده ده‌رگای ژووری دووه‌م، هێشتا هه‌ستم به ئاسووده‌یی نه‌ده‌كرد. له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی درگاكه له‌لایه‌ن هاوڕێ عه‌دنانه‌وه ته‌قینه‌وه ڕوویدا و به هۆی فشاری ته‌قینه‌وه‌كه من به‌ر دیوار كه‌وتم و هاوڕێ عه‌دنانیش شه‌هید بوو.
مینێكی دیكه ته‌قیه‌وه
من كه له نێو تۆز و خۆڵدا كه‌وتبووم، هه‌ستامه سه‌ر پێ، بیرندار نه‌بووم، به‌ڵام به‌هۆی فشاری ته‌قینه‌وه‌كه وڕ ببووم، هه‌ر كه هه‌نگاوم نا مینێكی دیكه ته‌قیه‌وه، كه چاوم كرده‌وه له نه‌خۆشخانه بوو. به‌هۆی فشاری ته‌قینه‌وه‌كه و ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له نه‌خۆشخانه پێیان دابووم. هۆشم نه‌بوو. جارجار پرسیارم ده‌كرد بۆ له‌نه‌خۆشخانه‌م و دیسان له‌هۆش خۆم ده‌چوومه‌وه. دوای ٢٦ ڕۆژ كه هۆش خۆم هاتمه‌وه و چاوم كرده‌وه، به‌تانییه‌كه‌م لادا، بینیم هه‌ر دوو قاچم له ئه‌ژنۆوه بڕاونه‌ته‌وه. باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد. جارێكی دیكه به‌تانییه‌كه پێدا دانه‌وه و لامبرده‌وه. ئه‌و ڕاڕاییه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بوو.
دوو شه‌هیدی زیندوو وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمیان دایه‌وه
له‌سه‌ر جێگه‌كه‌م ڕاكشامه‌وه و چاوه‌كانم نوقاند و ئه‌و پرسیاره‌م له‌خۆم كرد كه چوون ده‌توانم له ژیان به‌رده‌وام بم. من به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌م له خۆم ده‌كرده‌وه، بنه‌ماڵه و هاوڕێ نزیكه‌كانم هه‌ستیان به‌مه كردبوو. ڕۆژێك دوو هاوڕێ كه هه‌ردوو قاچیان له‌ده‌ستدابوو، سه‌ردانیان كردم و ئه‌و ڕۆژه ڕه‌وتی ژیانی من گۆڕا. بینیم كه چوون په‌یوه‌ستبوونیان به تێكۆشان و هاوڕێیانیان وایلێكردوون كه ژیانیان خۆشبوێت. دوای دوو مانگ و نیو، وه‌ك سێ شه‌هیدی زیندوو ده‌ستمان گرت و نه‌خۆشخانه‌مان جێهێشت.
ژ.ن