خەڵاتی شارەوانیی جیهانیی بە سەرۆکی شارەوانی رەقا بەخشرا
خەڵاتی شارەوانیی جیهانیی، بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەخشرایە، سەرۆکی شارەوانیی ڕەقا سەربە خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
خەڵاتی شارەوانیی جیهانیی، بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەخشرایە، سەرۆکی شارەوانیی ڕەقا سەربە خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
ئەمساڵ نۆ کەس لە سەرتاسەری جیهان بە شایستەی وەرگرتنی خەڵتی شارەوانی جیهانی هەلبژێردران، یەکێک لەو نۆ کەسە، لەیلا مستەفا سەرۆکی شارەوانیی ڕەقا، سەربە خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمیتەی خەڵاتی شارەوانی جیاندا، لەو بارەوە هاتووە: ئەم خەڵاتە دەبەخشرێتە لەیلا مستەفا سەرۆکی شارەوانی ڕەقای سوریا، بەهۆی هەوڵدانەکانی بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ئەو شارە دوای داگیرکاریی داعش.
خەڵاتی شارەوانی جیهان (World Mayor Award) هەر ساڵە و بەپێی هەڵسەنگاندنی کاری سەرۆک شارەوانییەکان و بەتایبەتیش کوالیتیی خزمەتگوزارییەکانیان لە شارەکان، لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی دەبەخشیڕتە چەند سەرۆک شارەوانییەک لە سەرتاسەری جیهان.
ف.ق