خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا باری نائاسایی راگه‌یاند
له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له هه‌رێمه‌كان باری نائاسایی راگه‌یاند.
له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له هه‌رێمه‌كان باری نائاسایی راگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی گشتیی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌لاتی سوریا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمه‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا باری نائاسایی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریدا هاتووه:
" به‌پێی پێداویستی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به هۆی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی داگیركاریی تورك له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه به هه‌موو جۆره چه‌كێكی قورس، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێرشه‌به‌ر مه‌ده‌نییه‌كان و ژێرخانی هه‌رێمه‌كه وه‌ك نه‌خۆشخانه، وێستگه‌ی كاره‌با و ئاو، دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كاته ئامانج. داگیركه‌ری تورك ده‌یه‌وێت كه ناوچه‌ی دیكه‌ی سوریا داگیربكات، گۆڕینی دیموگرافیایی ئه‌نجام بدات، دانیشتووانی ره‌سه‌ن كۆچبه‌ر بكات كه به هۆیه‌وه دۆخی ئه‌منی پشێوی تێبكه‌وێت و شه‌پۆلێكی كۆچبه‌ری سه‌ر هه‌ڵبدات. ئه‌و دۆخه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌كات كه له سایه‌ی رۆڵه‌كانی پێكهاته ره‌سه‌ن و مێژووییه‌كان له دژی تیرۆر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها كاریگه‌ر له پاراستنی ئاسایش و یه‌كێتی خاكی سوریاش ده‌كات. دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له شه‌ڕی خۆی له رێگه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بنكه‌وت، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووی له داگیركردنی خاكی سوریا كرد.
هه‌ر بۆیه، به پێی حوكمه‌كانی په‌یڕه‌وی سه‌ره‌كی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌نجومه‌نی گشتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا رۆژی ٦ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا، دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه ئه‌م بڕیارانه‌ی دا:
بڕیاره‌كانی باری نائاسایی
١.له هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا باری نائاسایی راده‌گه‌یه‌نرێت.
٢.هه‌موو ئه‌نجومه‌ن، كۆمیته و دامه‌زراوه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و مه‌ده‌نی بۆ ئاماده‌كردنی پلانه‌كانی باری نائاسایی و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه ئاگادار بكرێنه‌وه.
٣. بۆ پاراستنی گه‌ل و هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌موو تواناكان به‌كاربهێنرێن.
به‌كارهێنانی هه‌موو تواناكان بۆ خزمه‌تكردن به پاراستنی گه‌ل له هێرشی دوژمنان بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا. ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و مه‌ده‌نی له پڕۆژه‌كانی خۆیاندا گرنگی به وه‌ستاندن و شكاندنی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر گه‌ل و هه‌رێمه‌كه بده‌ن".
هـ . ب