له دژی ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان ناردووه، له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌لاتی سوریا چالاكی جۆراجۆر ئه‌نجامدرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له شاری ته‌بقا، ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان له سوریا، به دروشمی " ئازادی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان خواستی گه‌لانی ئازادیخوازه" چالاكی خیمه هه‌ڵدانیان ئه‌نجامدا و تێدا سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی ته‌بقا، نوێنه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیكی مه‌ده‌نی ته‌بقا، ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كان، حزبه‌كان، بزوتنه‌وه‌كانی گه‌نجان و ژنان و كه‌سایه‌تی هۆزه‌كان به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
له چالاكییه‌كه‌دا به‌ناوی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه له‌لایه‌ن ڕیاز وه‌لی، هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوخۆیی به‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیكی مه‌ده‌نی ته‌بقا، ڕاگه‌یه‌ندراوێك خوێندرایه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به‌رامبه‌ر ته‌ندروستی ڕێبه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، هۆشداری دراوه و به وه‌رچه‌رخانێكی مه‌ترسیدار له چاره‌نووسی خه‌ڵكی ناوچه‌كه دانراوه.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕێكخراوه‌كانی مرۆیی و یاسایی به‌تایبه‌تی سی پی تی كراوه، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی دژه مرۆڤایه‌تی پێناسه ده‌كرَن هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و دژی بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش كراوه تا ئه‌و كاته‌ی ئازادی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد به‌دی دێت، له تێكۆشان به‌رده‌وام بن.
له‌و چالاكییه‌دا به‌ڵگه‌فیلمێك له‌باره‌ی ژنان و تێكۆشانی شۆڕشگیڕانه‌ی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان نمایشكرا.
خۆپیشاندانی حه‌له‌ب
له شاری حه‌له‌بیش سه‌دان گه‌نج به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان كرد، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ژنانی گه‌نجه‌وه له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود ڕێكخرابوو.
هێڤا به‌كر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێتی ژنانی گه‌نج له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ڕایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده تاوان ئه‌نجام بدرێت، هه‌میشه شوێنكه‌تووی فكری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بن.
هێڤا به‌كر داوای له گه‌نجان كرد، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و به‌رگری له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد بكه‌ن.
خۆپیشاندانی حه‌سه‌كه؛
هاوكات له كه‌مپی وه‌شوكانی حه‌سه‌كه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆپیشاندانێك ئه‌نجام درا.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رزان عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كه‌مپی وه‌شوكانی وتی: گۆشه‌گیری دژی هه‌موو یاسا و رێككه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌یی و مرۆییه‌كانه و ڕێكخراوه یاسای و مرۆییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رپرسیارن له پێشێلكردنی مافه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه، ئه‌وان پابه‌ند و گرێدراوی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالانن، سڵاو له به‌رخۆدانی ده‌كه‌ن و داوای ئازادی جه‌سته‌یی ده‌كه‌ن.
ژ.ن