ئه‌ندامانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، خوێندكارانی زانكۆ و گه‌نجانی هه‌رێمی فوراتیش له ناویاندا، به سه‌دان كه‌س له كۆبانێ له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان، خیانه‌ت و گۆشه‌گیری له ئیمراڵی رژانه گۆڕه‌پانه‌كان.
جه‌ماوه‌ری له گۆڕه‌پانی ژنی ئازاد كۆبوونه‌وه و به دروشمی "به ئیراده‌ی گه‌لان و گه‌ریلا فاشیزم و داگیركاری شكست ده‌ده‌ن، هێڵی خیانه‌ت و گۆشه‌گیری تێكده‌شكێنن و رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ن" به‌ره‌و گۆڕه‌پانی شه‌هید عه‌گید رێپێوانیان كرد.
دوای رێپێوانه‌كه بۆ رێزلێنان له شه‌هیدان یه‌ك خولهك بێده‌نگیان كرد و هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) ئه‌نوه‌ر موسلیم لێدوانی‌دا.
ئه‌نوه‌ر موسلیم باسی له‌وه‌كرد، كه تاكه رێگای چاره‌سه‌ری پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكه و وتی، "دوژمن له‌م پرۆژه‌یه ده‌ترسێت. هه‌ر بۆیه به هه‌موو جۆرێك هێرش ده‌كات و ده‌یه‌وێت پڕۆژه‌كه له‌ناو ببات".
ئه‌نوه‌ر موسلیم ئاماژه‌ی به گۆڕینی دیموگرافیا له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كرد و وتی، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به به‌رچاوی ته‌واوی جیهانه‌وه دیموگرافیا ده‌گۆڕێت. پڕۆژه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات".
ئه‌نوه‌ر موسلیم داوای له گه‌لانی ناوچه‌كه كرد كه بڕژێنه شه‌قامه‌كان، به‌رامبه‌ر به داگیركاری بوه‌ستنه‌وه و كۆتایی به گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بهێنن.
له‌سه‌ر ناوی كۆنگره‌ی ستار له‌تیفه سلێمان باسی له‌وه‌كرد كه ده‌وڵه‌تی تورك بۆ تێكدانی ئاشتی و ئازادی گه‌لان چی له‌ده‌ست دێت ده‌یكات.
له‌تیفه سلێمان باسی له‌وه‌كرد، كه له دژی ئه‌و هێرشكارییه ده‌بێت ئه‌وان تێكۆشانیان به‌هێز بكه‌ن.
چالاكی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كان له دژی خیانه‌ت و داگیركاریی كۆتاییهات.
هـ . ب