خەڵکی عامودا: دەستکەوتەکانمان دەپارێزین
چالاکی خەڵکی عامودا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە.
چالاکی خەڵکی عامودا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە.
لە چوارچێوەی چالاکیەکانی خەڵکی کانتۆنی جزیرە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکە، ماوەی ٢ ڕۆژە خەڵکی ناوچەی عامودا لە ژێر خێمەدا لە بەردەم ناوەندی چاندی ناوچەی عامودا چالاکی دەکەن.
ئەمڕۆش خەڵکی چاغرلی و دامەزراوە و کۆمەڵەکانی، کۆنگرەی ستار، مەجلیسی ناوچەکە، مامۆستا و ڕۆشنبیران بەشداری چالاکیەکە بوون.
لە خێمەکەدا دروشمەکانی 'بەرخۆدان ژیانە' و 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا' بەرزکرایەوە.
هاوڵاتیەکی ناوچەی عامودا بەناوی محمەد سەعید قسەیکرد و وتی: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر قڕکردن و تواندنەوەی گەلان دامەزراوە، لەبەرئەوە بەردەوام هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکە و گەلان".
محەمەد لەسەر دەستەکەوتەکانی گەل قسەیکرد و گوتی: "ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا ئەو دەستکەوت و هەنگاوانەی کە ناوێتی لەسایەیی شەهیدان و تەڤگەی ئازادیەوە بەدەستهێنراوە، ئێمە هەمێشە ئەم سەرکەوتن و دەستکەوتانە و شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزین".
بەناوی بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگاکانی ناوچەی عامودا، هانا خالید قسەی کرد، ڕایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بەشێوەیەکی دوور لە بەها ئەخلاقییەکان هێرشی سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات و گوتی: "ئامانجی دەڵەتی داگیرکەری تورک لەباربردنی پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و نەتەوەی دیموکراتیکە".
لە درێژەی قسەکانیدا هانا بێدەنگی هێزەکانی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر ژێرخانی هەرێم شەرمەزارکرد و گوتی: "بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی هێزەکانی نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە بەرامبەر هێرشی داگیرکاری دوورە لە بەها جڤاکی و مرۆڤایەتییەکان".