خەڵکی عەفرین و شەهبا سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد

خەڵکی عەفرین و شەهبا سەرلەبەیانی یەکەم رۆژی جەژن سەردانی مەزاری شەهیدانی بەرخودانی سەردەمیان کرد.

لە شەهبا دایک، باوک، خوشک، برا، هاوژین و منداڵانی شەهیدان لە سەرلەبەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا روویانکردە مەزارگەی شەهیدان.

بنەماڵەی شەهیدان نەمام و گوڵیان لە سەر گڵکۆی شەهیدان دانا.

بۆ یادی شەهیدان خولەکێک بە بێدەنگی وەستان و دواتر بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی شەهیدان دایکی شەهید جان خورت جەژنی قوربانی لە شەهیدان، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گەریلا و گەل پیرۆز کرد.

هـ . ب