خەڵکی هەرێمی فورات بەبۆنەی جەژنەوە گۆڕستانی شەهیدانیان بەسەرکردەوە

لە بەرەبەیانی جەژندا، گەلی هەرێمی فورات دوای نوێژی جەژن روویان کردە گۆڕستانی شەهیدانی کۆمەڵکوژی و بەرخودان و مەزارگەی شەهیدانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ.

سەرلەبەیانی یەکەم رۆژی جەژن دەنگی بانگ و سەڵای جەژنی قوربان لە مزگەوتەکانی هەرێمی فوراتەوە بەرزبووەوە. دانیشتوانی هەرێمەکە سەرەتا روویان کردە مزگەوتەکان و نوێژی جەژنیان کرد.

دواتر دەستە دەستە روویان کردە مەزارگەی شەهیدانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ و مەزارگەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی و بەرخودان و یادی شەهیدانیان بەرزڕاگرت.

دانیشتوانی ناوچەکە بۆ جەژنە پیرۆزە دەستیان بە گەڕان و سەردان کرد.

هـ . ب