خەڵکی هەرێمی فورات سەردانی گۆڕی شەهیدەکانیان کرد

خەڵکی هەرێمی فورات بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی دیجلەیان لە کۆبانێ کرد.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە هەزاران خانەوادە لە هەرێمی فورات بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە روویان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە و شەهیدەکانیان کرد.

خانەوادەکان دواتر سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی کۆمەڵکوژی کۆبانێ کرد کە بەهۆی هێرشی چەتە دڕندەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

دواتر نوقڵیان دابەش کرد و جەژنیان لەگەل پیرۆز کرد.

ف.ق