خەڵکی کانتۆنی فرات سێ شەهیدەکەی خۆیان بە خاکسپارد

خەڵکی کانتۆنی فرات سێ شەهیدەکەی خۆیان بە خاکسپارد کە لە باشووری کۆبانێ شەهید بوون.

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر پردی قەرەقۆزاغ دوو کارمەندنی هاتووچۆ بە ناوەکانی (حەسەن ئێبراهیم و سوهەیل باقی) و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ناوی (محمەد ئەمین حەمۆ) شەهید بوون. ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی شایستە لە لایەن خەڵکی کانتۆنی فراتەوە لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە کۆبانێ بە خاکسپێردران.

لە دوای خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی ڕێگەیی ڕزگاری کوردستان، ئەندامی بەڕێوەبەری 'دەستپێشخەریی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان' ئایشە ئەفەندی قسەیکرد و وتی: "کات کاتی بەرگریکردنە لە شەرەف و حورمەتی خۆمان، کاتی سەرکەوتنە بە لە دژی داگیرکاری. لە قۆناغێکی زۆر یەکلایکەرەوەداین. گرنگ چی ڕوودەدا سەرکەوتن هەر بۆ ئێمەیە."

دواتر ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شێرۆ موستەفا قسەیکرد و دووپاتیکردەوە لە دژی دووژمن دەوەستنەوە و جگە لە بەرخۆدان هیچ ڕێگەیەکی دیکە نیە و وتی: "با هەموان بزانن ئەو جێگەیەکی بە خوێن ڕزگارمان کردوون، بوون بە داخێک بەسەر دڵی ئەردۆغانی فاشیست و چەتەکانی. با هەموو گەلمان بزانێت لە یەک بست خاکی خۆمان پاشەکشەمان نەکردووە."

لە دوای قسەکان بەڵگەنامەی شەهیدبوون خوێنردرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدان کرا.

لە کۆتاییدا بە ووتنەوەی درووشمەوە تەرمی هەرسێ شەهید لە گۆڕستانی شەهید دیجلە سپاردەی خاک کران.