خەڵکی کۆبانێ بە رێپێوانێک پشتگیریان لە پارتی چەپی سەوز کرد

لە کۆبانێ بۆ پشتگیریرکردن لە پارتی چەپی سەوز لە تورکیا و باکوری کوردستان رێپێوانێک ئەنجامدرا.

بە دروشمی ' لەدژی قڕکردنی سیاسی ژنان، دەنگی خۆتان بدەنە کاندیدەکانی کن" بە هەزاران کەس لە هەرێمی فورات لە کۆبانێ رێپێوانیان ئەنجامدا.

دانیشتووانی هەرێمەکە لە گۆڕەپانی ژن کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕەپانی ئاشتی رێپێوانیان ئەنجامدا.

لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز، وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە و دروشمی 'بمرێت فاشیزم'،'برووخێت دەسەڵات' وترانەوە.

دوای ئەوەی گەل گەیشتە گۆڕەپانی ئاشتی، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان خولەکێک رێزگیرا. سارا خەلیل ئەنجامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (پەیەدە) دواتر قسەی کرد و رایگەیاند، سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، سەرکەوتنە لە هەموو کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گەلی باکوری کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا کرا و وترا، " لە شەڕی دژی داعشدا گەلی باکوری کوردستان بۆ خەڵکی کۆبانێ بە شەو و رۆژ لەسەر پێ بوون. بۆیەش ئەوانیش بۆ باکوری کوردستان لەسەر پێ دەبن. ئێمە لە چاوی هەموو کەسێکدا رێگەی ئازادی و سەرکەوتن دەبینین."

ف.ق