'لە دژی زۆردەستی دەنگ بە خۆتان بدەن'
گەنجێکی کۆبانێ بە ناوی محەمەد محەمەد رایگەیاند کە پێویستە هەموو گەنجانی قارەمان لەدژی دیکتاتۆری، فاشیزم و داگیرکەری هەستنە سەرپێ و وتی، " ئێمە تەئکید لەسەر ئازادی خۆمان دەکەین. بۆیەش پێویستە گەلەکەمان دەنگ بە پارتەی خۆیان پارتی چەپی سەوز بدات. بۆ ئەوەی لەدژی کۆیلایەتی سەرمان بەرز بکەینەوە و لەدژی زوڵم رێگەی بەرخۆدان بکەین و لە بەرامبەر داگیرکەری شەڕ بکەین، پێویستە گەنجان پێکەوە دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن، پێویستە ئێمە بە رۆح و گیانەوە دەنگی خۆمان بدەین.
' بۆ ئازادی ژن دەنگ بە خۆتان بدەن'
گەنجێکی دیکە بەناوی رۆژین موسلیم بانگەوازی لە گەنجانی باکوری کوردستان کرد و وتی، " بۆ ئازادی ژنان پێویستە هەموو ژنان و گەنجانی باکوری کوردستان دەنگی خۆیان بە پارتی چەپی سەوز بدەن. پێویستە هەستنە سەر پێ و دەسەڵات برووخێنن و چوار پارچەی کوردستان یەک بخەن، ئێمە لەدژی فاشیزم دەوەستینەوە و فاشیزم هەڵدەوەشێنین و ژیانێکی دیموکرات بنیات دەنێین.
گەنجێک بەناوی بێریڤان موسا رایگەیاند کە بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەشکەنجەی نێو زیندانەکان بکەینەوە، بۆ ئەوەی تۆڵەی زوڵم بکەینەوە و تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکان، تاڵان، وێرانکردن، کۆیلایەتی بکەینەوە پێویستە گەنجانمان دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
'پێویستە گەلەکەمان بەردەوام لە گۆڕەپانەکان بێت'
ریشسپیەک بەناوی فەتحی عەلی وتی، " پێویستە هەموو کەسێک دەنگ بدات. بۆ نەهێشتنی باج و کۆیلایەتی دەنگی خۆتان بە پارتی چەپی سەوز بدەن. پێویستە دایک و باوکەکانمان لە باکور هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکان بن، بۆ ئەوەی ئازادی بەدەست بێنن."
ف.ق