خەڵکی کۆبانێ: هەرگیز ملکەچی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نابین

هاوڵاتیانی كۆبانێ رایانگەیاند، هەرگیز ملكەچی داگیركاری نابن، تا كۆتایی بەرەنگاری دەبنەوە، هەروەها رایانگەیاند، دەوڵەتی تورك دژی ئیرادە و خۆڕاگریی گەریلاكان شەڕ دەكات، هەر بۆیەش هێرش دەكاتە سەر باكور و رۆژهەڵاتی سوریا.

دەوڵەتی تورک کە هێرشەکانی بۆ سەر تەواوی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە، ڕۆژانە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوەن هێرش دەکات و دەیەوێت بەو هێرشانە ئیرادەی خەڵک بشکێنێت. بەڵام هاوڵاتییانی كۆبانی جەختیان لەوە كردەوە كە تا كەسێك لە كۆبانی و باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا بمێنێتەوە، بەرەنگاری ئەو داگیركارییە دەبنەوە و داگیركاری تێکدەشکێنن.
 

هاوڵاتییەک بە ناوی شێخ ئەحمەد حەمۆ کە سەرنجی بۆ هێرشەکانی ڕۆژانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاکێشا، ئەم بانگەوازەی کرد؛ "داوا لە رای گشتی دەکەین دژی داگیرکاری بوەستنەوە، چونکە رۆژانە خەڵکی سڤیل دەکوژرێن و خەڵک رووبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە، ەیانەوێت گەل ناوچەکانی خۆیان چۆڵ بکەن".

حەمۆ هەروەها ڕایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت لە ڕێگەی سیخوڕەکانییەوە ناوچەکە چۆڵ بکات و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "حكومه‌تی تورك ده‌یه‌وێت به‌ شه‌ڕێكی تایبه‌ت وه‌ك به‌كارهێنانی سیخوڕه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌، خه‌ڵك ناوچەکانیان چۆڵ بکەن. کاتێک ناوچەکە چۆڵ دەکرێت، ئەوکات ئۆپەراسیۆن و کۆمەڵکوژی دەست پێدەکات. داوا لە سەرجەم پێكهاتەكانی هەرێم دەكەین ئاگاداربن و هەڵوێستیان هەبێت. ئێمە خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تا کۆتایی لەدژی داگیرکاری شەڕ دەکەین و دەستبەرداری زەوی و زارەکانمان نابین”.

هەرگیز ملکەچی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نابین

گەنجێک بە ناوی موراد ئالۆ رایگەیاند کە دەوڵەتی تورکی لە ئاستی مرۆڤی تێپەڕیوە و دەشڵێت: دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژانە ژن و منداڵ و تەواوی گەلەکەمان دەکاتە ئامانج، دەیەوێت خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەناوببات و لە هەمان کاتدا پرۆژەی دیموکراسی نەتەوەیی لە ناوببات، بەڵام ئێمە گەنجانی کۆبانێ بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاری داگیرکاری و ئێمە هەرگیز ملکەچی دەوڵەتی داگیرکەری تورک نابین ."

تا یەکێکمان لە کۆبانێ بمێنینەوە شەڕ دەکەین و دەوڵەتی تورک تێکدەشکێنین

ئالۆ باسی لەوەشكرد، تا كەسێك لە كۆبانێ بمێنێتەوە، بەرەنگاری داگیركاری دەبینەوە و تێکیدەشکێنین. ئالۆ بەم بانگەوازە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "داوا لە هەموو گەنجانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكەین بەرگری بکەن، چونكە رۆژانە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەر منداڵان و گەل و وڵاتانی گارانتۆر بەڵام بێدەنگن". بەڵام ئێمە هەمیشە وەڵامی دەوڵەتی تورکیا دەدەینەوە”.

هاوڵاتیەکیش بە ناوی فایتمە بێرکڵ رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە چیاکان لە دژی شەڕڤانانی ئازادی شکستی هێناوە، بە هۆیەوە هێرش دەکاتە سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و وتی،"حكومەتی تورك دەیەوێت بە هێرشەكانی ئاوارەمان بكات، بەڵام ئێمە هەمیشە لەسەر زێدمان دەبین و تا كۆتایی بەرەنگاری دەبین".

ف.ق