خەڵکی کۆبانێ سەرەخۆشییان لە بنەماڵەی شەهید زین سەکڤان کرد

دانیشتوانی کۆبانێ و نوێنەری دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی هەرێمی فورات، بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی بنەماڵەی زین سەکڤان (ڕۆشین عەلی)یان کرد و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەکەی کرد.

جگە لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی بنەماڵەی شەهیدان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات، دەیان کەس چوونە گوندی باکاج لە باشووری کۆبانێ و بۆ دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی سەردانێکی بنەماڵەی شەهید زین سەکڤان (ڕۆشین عەلی)یان کرد.

لای خۆیەوە ساڵح نوح، ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) وتی: لە سایەی هاوڕێیانی وەک زین گەیشتووینەتە ئەم ئاستە. شەهید زین و هاوڕێکانی بەنرخترین شت، گیانیان لە پێناو بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد بەختکرد، ئێمەش تا کۆتایی لەسەر هێڵی شەهیدان و ئازادی بەردەوام دەبین".

هەروەها مەحمود عەلی، باوکی زین سەکڤان ڕایگەیاند، "سەبەرزم، چونکە کچەکەم شەهیدبووە. لە شوێنی ئەو هەزاران زین هەستاونە سەر پێ و تۆڵەی کچەکەم دەکەنەوە، ئەم شەهیدبوونە پێشکەش بە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو هەڤاڵانی زینی کچم دەکەم و دەڵێم: ئێمە سەردەکەوین".

لە پرسەکەدا دروشمەکانی "شەهید نامرن" و "بە گیان و خوێن لەگەڵ تۆیداین ئەی شەهید" وترایەوە.

ژ.ن