خەڵکی شێراوا لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان کرد

خەڵکی شێراوا لە دژی گۆشەگیری دژوار لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

دانیشتوانی گوندە گەمارۆدراوەکانی شێراوا؛ زەڕنەئیتە، باشمەرێ، مەیاسێ، گوندی مەزن، برج قاسێ و کیلوتێ کۆبوونەوە و لە گوندی برج قاس لە دژی گۆشەگیری لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان کرد.

رێپێوانەکە بە بەشداربوونی دانیشتوانی ئەو گوندانە لە بەردەم ئەنجومەنی گوندی برج قاس دەستیپێکرد و بەرەو خوێندنگەی گوند بەردەوام بوو.

لەبەردەم خوێندنگەکە دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی شەهیدان، لەسەر ناوی ئەنجومەنی ناوچەی شێراوا حەسەن سلێمان و لە سەر ناوی دەستەی پەروەردە و فێرکاری عەفرین و شەهبا سۆزدار سلێمان قسەیان کرد.  

لە وتارەکاندا سەرەتا شەهیدانی ئازادی بە بیرهێنرانەوە و ئاماژە بە گۆشەگیری دژوارکراو لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا. وتاربێژان باسیان لەوەشکرد، "رێبەر ئاپۆ نەک هەر رێبەری گەلی کورد، بەڵکوو رێبەری هەموو گەلانە. هەربۆیە ئێستا لە ژێر گۆشەگیرییەکی دژواردایە. دەبێت ئێمەش ئاستی تێکۆشان و بەرخودانی خۆمان زیاتر بکەین".

ژ.ن