خۆپیشاندان لە دەرباسیە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو

دانیشتووانی دەرباسیە لە کانتۆنی حەسەکە، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و جەختیان کردەوە، دەبێت ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگی بشکێنن سەبارەت بە گۆشەگیری.

ئەمڕۆ دەیان کەس لە دانیشتووانی دەرباسیە لە کانتۆنی حەسەکە بە خۆپیشاندانێک گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

دانیشتووانی شارۆچکەکە و ئەندامانی دامەزراوە و مەجلیسەکان بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون. خۆپیشاندانەکە لە چواڕییانی گاردینیا دەستیپێکرد و پاشان بەڕێکەوتن بۆ بازاڕی ناوەندی شارۆچکەکە، لەگەڵ گوتنەوەی درووشمەکانی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ". هەروەها بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەکان بە درووشمی "ڕێکخستنی ژنان وەڵامە بۆ هێرشەکانی داگیرکەر".

پاش گەیشتنی بە بازاڕی ناوەندی، خۆپیشاندانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوەی جەماوەری، وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕەیحان لۆقۆ وتەیەکی پێشکەش کرد، تێیدا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد، گوتی: "دەستگیرکردن و گۆشەگیرکردنی ڕێبەر لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ترسە لە بڵاوبوونەوەی هزری وی کە ئێستە لە جیهاندا بڵاوبۆتەوە".

ڕەیحان بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی بەرامبەر گۆشەگیری شەرمەزارکرد، دووپاتی کردەوە، بەڵگەیە بۆ بەشداربوونی لەم پێشێلکارییانە.

خۆپیشاندانەکە بە درووشمی ستایشکردنی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.