خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە منبج

دانیشتووانی منبج خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ڕێکخست، بۆ سەرکۆنەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دووپاتیان کردەوە خەبات بەتینتر دەکەنەوە تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی.

خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی یەکێتی ژنانی گەنجی منبج و دەوروبەری بەڕێوەچوو، بە بەشداری ئەندامانی یەکێتیی ژنانی گەنج، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا، لیژنەی تەندروستی، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان، مەجلیسە مەدەنییەکان، پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕیشسپییەکان، هەروەها سەدان کەس لە پێکهاتەکانی ناوچەکە.

خۆپیشاندەران لافیتەیان هەڵگرتبوو بە دروشمی «ئازادی لەگەڵ ژن سەردەکەوێت، ژیان ئازادە»، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاڵای تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا و یەکێتیی ژنانی ئازاد و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەگەڵ گوتنەوەی درووشمی «بە گیان و خوێن، فیداتین ئۆجەلان».

خۆپیشاندانەکە لە فولکەی میزانەوە دەستیپێکرد بەرەو بارەگای یەکێتیی ژنانی ئازاد لە ناوەندی شارەکە، لەگەڵ گەیشتن بە شوێنەکە، ئامادەبووان خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، پاشان وتەبێژی یەکێتیی ژنانی ئازاد لە منبج، موتیعە محەمەد، گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: «درووشمەکەمان دووپات دەکەینەوە «ژن، ژیان، ئازادی». چونکە ژنی گەنج بناغەی تێکۆشانە لە شۆڕشەکەماندا لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتیک».

هەروەها گوتی: «لەنێو شۆڕشدا، ژن دەسپێشخەر و خاوەنی ئیرادە بوو، چونکە ئازادی خۆی لەنێو پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دۆزییەوە».

پەیامێکی بۆ جیهان نارد و گوتی: «هزر و فەلسەفەی ڕێبەر سەرکەوت بەسەر هەموو دەوڵەتانی سەرمایەدارییدا، شۆڕشەکەی ڕێبەر، شۆڕشی شکۆمەندییە بۆ هەموو گەلانی جیهان، گۆشەگیریی سەپێنراوی سەر ڕێبەر، درێژکراوەی پیلانگێڕییەکانیان دژی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین».

لە کۆتایی قسەکانی بەڵێنیدا: «هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بڵاوکردنەوەی هزری ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشان بەتینتر دەکەینەوە تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر».

خۆپیشاندانەکە بە گوتنەوەی درووشمەکانی «بێ سەرۆک ژیان نابێ» و «بژی بەرخۆدانی ڕێبەر».

هـ . ب