له ساڵڕۆژی واژۆ كردنی په‌یماننامه‌ی لۆزان، پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) ڕێپێوانێكی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه ڕێكخست. سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه‌كه و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و نوێنه‌ری حزبه‌كان به‌شدارییان له ڕێپێوانه‌كه‌دا كرد.
ڕێپێوانه‌كه له گۆڕه‌پانی حه‌وت شه‌هیده‌كان كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود گۆڕا بۆ گردبوونه‌وه.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شێخۆ و سوهه‌یلا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی په‌یه‌ده وتاریان پێشكه‌ش كرد و ڕایانگه‌یاند، له دوای لۆزان كورد زۆر جار سه‌رهه‌ڵدانی كردووه و هێشتا ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه به پێشه‌نگایه‌تی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رده‌وامه.
له وتاره‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكرا، به‌رخۆدانی گه‌لی كورد، گه‌لانی ناوچه‌كه، به‌خۆدانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، وه‌ڵامه بۆ شكستی لۆزان، هاوكات داوا كرا بۆ تێكشكاندنی په‌یماننامه‌ی لۆزان تێكۆشان به‌گوڕتر بكرێت.
ژ.ن