خێوەتی سەرەخۆشی بۆ شەهید ئەحمەد ئەل‌خزر دانرا

خەڵکی حەسەکە چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی ئەحمەد ئەل‌خزر.

دانیشتووانی حەسەکە و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان چوونە سەردانی خێوەتی سەرەخۆشی شەهیدی قەسەدە ئەحمەد ئەل‌خزر (سەقر). شەهید سەقر لە ١ ی ئەیلول لەمیانی ئۆپەراسیۆنی "پتەوکردنی ئاسایش" لە دەیرەزۆر شەهید بوو.

لە گۆڕەپانی شەهیدانی گەڕەکی ئەل‌موفتی خێوەتی سەرەخۆشی دانرا. ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی حەسەکە، نەجاح حەواس، گوتی: "لە کەسێتی شەهید ئەحمەد ئەل‌خزردا تەواوی شەهیدانی ئازادی بیردەهێنینەوە کە گیانی خۆیان کردە قوربانی ئەم گەل و خاکە".

هەروەها گوتی: "ئامانجی شانە چەتەکانی دەیرەزۆر نانەوەی فیتنە و ئاژاوەیە، ئاسایش تێکدەدەن، دەیانەوێت پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک لەناوببەن".

فەرماندەیەکی مەجلیسی سەربازی حەسەکە، زیاب ئیبراهیم، گوتی: "دوژمن هەرچەن هەوڵبدات و بە هەموو ڕێگەیەک هێرش بکات، ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن و لاوازمان بکەن".

پاشان ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.